به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، له سودانی باشووری له ساڵی ۲۰۱۳وه شه‌ڕی ناخۆی و نائارامی له نێوان هێزه ده‌وڵه‌تی و ناڕازییه‌کان سه‌ری ههڵداهوه و ته‌نانه‌ت ڕێککه‌وتنی ساڵی ۲۰۱۵ش نه‌یتوانی کۆتایی به‌م نائارامیانه بێنێت.
نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی کاروباری مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له جوبا که ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا: زیاتر له ۷۰ له سه‌د له که‌سانی سڤیل له سه‌ره‌تای ساڵی ۲۰۱۷ به هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی شه‌ڕ له سوودانی باشووری ئاواره بوون.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که هاتووه: زۆربه‌ی ئه‌م که‌سه سڤیلانه بۆ وڵاتانی ئێتیۆپی، ئۆگاندا، کنیا و کۆنگۆ هەڵاتوون.
به پێی لێکدانه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان شه‌ڕ بووه‌ته هۆی ئاواره بوونی ۴ ملیۆن که‌سی سڤیل له سوودانی باشووری که له‌م ژماره‌یه ۱.۹ ملیۆن که‌س له ناوخۆی وڵات و زیاتر له دوو ملیۆن که‌سی دیکه له وڵاتانی دراوسێ ئاواره‌ن.
بۆچوونی ئێوە