بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس جەعفەری دەوڵەت ئابادی لە بیست و چوارەمین دانیشتنی جێگرانی دادگای تاراندا، وتیشی: ئەرکی سەرشانی دادوەرانە کە بە زووترین کات بڕیار لە سەر تۆمەتبارانی خۆپیشاندانەکەی ئەم دواییە بدەن.
زیادیشی کرد: تاوانبارانی سەرەکیی ئەو بشێویانە بەدواداچوونی زیاتریان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بەستێنی دادگایی کردنیان بڕەخسێت.
جەعفەری ئاشکرای کرد: لە ماوەی ۴۸ کاتژمێری ڕابردوودا ۷۰ کەس لە تۆمەتباران بە مەرجی کەفالەت ئازاد کراون و پڕۆسەی ئازاد کردنی دیکەی تۆمەتبارانیش پاش لێکدانەوەی بەڵگەکان و بە گوێرەی یاسا ئەنجام دەبێت و بکەرانی سەرەکیی توند و تیژییەکان بە توندی هەڵسوکەوتیان لە گەڵ دەکرێت.
دادستێنی گشتیی تاران لە درێژەدا گرینگترین ئەرکی دادوەرانی هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی ناڕەزایەتییەکان لە دەزگای داد زانی و بەشێکیانی گرێ دایەوە بە شێوەی کاری داد و چڕبوونی دۆسیەکان و داوای لە سەرپەرەشتی دادسەرای پێداچوونەوە بە گرفتی پارە – بانکییەکان کرد کە بە بەهرەوەرگرتن کە دادوەری کارامە، لە زووترین کاتدا دۆسیەی ڕێکخراوی ماڵی و گوژمەییەکان یەکلا کەنەوە.
ناوبراو سەبارەت بە ڕووداوەکانی حەوتەی ڕابردووی وڵات، ڕوونی کردەوە: بە پێی شرۆڤەیەک، ئەمریکا داڕێژەری سەرەکیی بشێوییەکانە کە دوای ئاژاوەکانی ١٣٨٨ بە هاوکاریی گرووپی مونافقین و بەو باوەڕە کە بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە بواری سیاسی نامومکینە، هەوڵیان دا تەرکیز بخەنە سەر بوارگەلی کۆمەڵایەتی و ئابووری.
جەعفەری هۆی شکست هێنانی پلانی ئەمریکیی گرێ داوە بە توندوتیژیی خێرای بشێوییەکان و ڕایگەیاند: توندوتیژییەکان و لەوان زیان گەیاندن بە ئۆتۆمبیلەکان، هێرش کردنە سەر دادگەکان و ناوەندە سەربازییەکان و کەلانتەری و سووتاندنی ئاڵای ئێران رێگەربوون لە سەرکەوتنی پلانی ئەمریکایی و بووە هۆی هوشیاریی خەڵکی لە بەرامبەر جمووجۆڵەکانی واشنتۆن.
دادستێنی تاران ئاماژەی بە پەیوەندی پلانی ئەمریکی لە گەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد و وتیشی: لە گەڵ داخرانی تێلگرام، ئاگری بشێوییەکانیش کوژایەوە.
دادستێنی تاران لە کۆتاییشدا رێگەی پێشگریی لەو ڕووداوانەی هەوڵدان لە پێناو چارەسەریی کێشەکانی ئێستای وڵات زانی و ڕاشیگەیاند: کێشەکانی خەڵکی جیدین، بەڵام پێویستە دەوڵەت، دەزگای داد و دەزگای یاسادانەر سەرنج بدەنە ئەو کێشانە. خەڵکی ئەگەر رێگەی ئیدارە و ناوەندەکانی داد وەڵام وەرنەگرن، کێشەکانیان دەبەنەوە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و هەر بۆیە دەبێ لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانیان هەوڵ بدەین.
Your Comment