بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئینترفاکس، سێرگهی لاورۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئێمە بەردەوام وتوومانە ئەگەر ئامانجی ئەمریکا شەڕی دژ بە تیرۆر لە سووریا بێت ئامادەی هاوکاری لەگەڵ ئەوانین.
ئاماژەی بە ڕێکەوتنی پووتین و ترامپ لە ویەتنام سەبارەت بە سووریا کرد و وتی: بێجگە لەوە ڕووسیا و ئەمریکا و ئەردۆن لە ٨ نۆڤامبەر سەبارەت بە جێگەی کەم ناکۆک لە باشووری سووریا بە ڕێککەوتن گەیشتوون کە ئامانجەکەی درێژە دان بە ئاگربڕ لە سووریایە.
زیادیشی کرد: ئێمە لە سەر ئەم باوەڕەین کە شەڕی تیرۆر لە سووریا کۆتایی پێهاتووە و ئەمریکا دەبێت لەم وڵاتە بکێشێتەوە، ئەنجومەنی ئاسایش چالاکییەکانی هاوپەیمانی دژە داعش بە فەرماندەیی ئەمریکا بە یاسایی نازانێت و دەوڵەتی سووریاش مۆڵەتی پێنەداون.
لاورۆف لە درێژەدا وتی: قسەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە مانەوە لە سووریا تاکوو گەیشتن بە ڕێکارێکی سیاسی جێگەی سەر سووڕمانە. بە پێی بڕیارنامەی ۲۲٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایش تەنیا خەڵکی سووریا دەتوانن سەبارەت بە داهاتووی سووریا بڕیار بدەن.
Your Comment