به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، ۴۰ گرووپی دژبه‌ری ده‌وڵه‌تی به‌شدار ئه‌سه‌د که زۆربه‌یان چه‌کدارن به‌شداری دانوستانه نیشتمانییه‌کانی سووریا له سوچی ناکه‌ن که به ده‌ستپێشخه‌ری ڕووسیا پێکهاتووه.
ئه‌م گرووپه دژبه‌رانه‌ی سووریا که زۆربه‌یان گرووپه چه‌کداره‌کانن ڕایانگه‌یاندووه که ڕووسیا له دوای ئه‌وه‌یه تاکوو دانوستانی ئاشتی ژێنڤ که به چاودێڕی نه‌وته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نجام ده‌بێت به لاڕێدا ببات.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌م ۴۰ گرووپه‌دا هاتووه که ڕووسیا گوشاری پێویست ناخاته سه‌ر ده‌میشق تاکوو له دوای ڕێکارێکی سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا بێت.
ئه‌م گرووپانه هه‌روه‌ها ڕووسیایان تاونبار کردووه که جه‌نایه‌تی جه‌نگی له سووریا ئه‌نجام داوه و ئاماژه‌یان داوه: ڕووسیا ته‌نانه‌ت یه‌ک هه‌نگاویشی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازاره‌کانی خه‌ڵکی سووریا هه‌ڵنه‌گرتووه و له حاڵێکدا که پاگه‌نده ده‌کات پێبه‌نده به ڕێکاری سیاسی، هیچ گوشارێکی نه‌خستووه سه‌ر ده‌میشق تاکوو مل به ڕێکاری سیاسی بدات.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه هه‌روه‌ها ڕووسیا به وڵاتێکی دوژمنکار ده‌زانێت که یارمه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دی داوه تاکوو جه‌نایه‌تی جه‌نگی ئه‌نجام بدات.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه له حاڵێکدا بڵاو بووه‌ته‌وه که گرووپه‌کانی دیکه‌ی سووریا هێشتا بڕیاریان نه‌داوه که به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی سوچی بکه‌ن یان نا.
Your Comment