به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، فواد مه‌عسوم لەسەر خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاویکردەوە و تێیدا ڕایدەگەیەنێت که ده‌بێت خۆپیشانده‌ران و رێكخه‌رانی خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌كانیش ئه‌وپه‌ڕی وشیاری بخه‌نه كار بۆ ئه‌وه‌ی رێچكه‌ی داواكارییه‌كانیان به‌لادا نه‌برێت و موڵكی گشتیی و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت بپارێزرێن .
لە پەیامێکدا کە ئەمشەو بڵاویکردەوە، فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت که "له كاتێكدا پشتیوانیی و داكۆكی له‌هه‌ر خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین له‌هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌كی وڵات بێت بۆ خستنه‌ڕوو ی داواكاریی خواسته ڕه‌واكانیان كه ده‌ستور و قانونه كارپێكراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌ر كه‌سێكی ئه‌م وڵاته‌ی زامن و دابینكردوه ."
جه‌ختیشی کردووه که " له‌هه‌مان كاتدا پێویستیی و گرنگیی پاراستنی سه‌روماڵی خه‌ڵك و ژیانی هاوڵاتیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیی و حكومییه‌كان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه."
دەشڵێت: "هاوكات ده‌بێت خۆپیشانده‌ران و رێكخه‌رانی خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌كانیش ئه‌وپه‌ڕی وشیاریی بخه‌نه كار بۆ ئه‌وه‌ی رێچكه‌ی داواكارییه‌كانیان به‌لادا نه‌برێت و موڵكی گشتیی و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت بپارێزرێن ".
سەرۆک کۆمار داوا له هه‌موو لایه‌ك دەکات، "نه‌زم و ئارامیی و ئۆقره‌یی بخه‌نه ریزی پێشه‌وه و ئه‌وپه‌ڕی توانا بخه‌نه‌كار بۆ له‌بار نه‌بردنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و روخساری مه‌ده‌نییانه‌ی داواكارییه‌كانیان له‌كه‌دار نه‌كرێت، داواشمان له هێزه‌كانی ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش و ئه‌وانیتریشه كه وه‌ك چاوه‌ڕێیان لێ ده‌كرێت به‌وپه‌ڕی نه‌رمونیانیی و به‌رپرسیارانه‌ی پیشه‌یی و ئه‌منیی و نیشتمانییه‌وه ، ئه‌ركه‌كانیان رابپه‌ڕێنن و چاو كراوه و دان به‌خۆدا بگرن."
هەروەها لەکۆتاییشدا دەڵێت: "داوا له هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌كه‌ین له ئاست ئه‌م روداوانه‌دا به‌هه‌ستی نیشتمانیی و یهكڕیزییهوه مامه‌ڵه بكه‌ن و هه‌موان له خه‌می هێور كردنه‌وه و ئارامكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه دا بن و رێگه له‌هه‌ر ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و ئاڵۆزییه‌ك روداوی نه‌خوازراوی جه‌رگ بڕی تر بگرن ."
Your Comment