بەرەی خۆڕاگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کوفری جیهانی پێکهاتووە

نوێنەری وەلی فەقێ لە کوردستان وتی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەردەوامە لە یارمەتیدانی چەوساوانی جیهان و بەختەوەرانە ئەمڕۆ بەرەی خۆڕاگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کوفری جیهانی پێکهاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سەید محەمەد حسێنی شاهروودی ئەمڕۆ دووشەممە لە یادۆمانی ١٨٧٠ شەهیدی تیرۆری کوردستان کە بە ئامادەبوونی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە تەلاری مەولەوی زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو، وتی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەردەوامە لە یارمەتیدانی چەوساوانی جیهان و بەختەوەرانە ئەمڕۆ بەرەی خۆڕاگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کوفری جیهانی پێکهاتووە.

وتیشی: دوژمنان هەوڵی تەریکخستنەوەی ئێران دەدەن، بەڵام بەرەی خۆڕاگری رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر پەرە دەستێنێت و بەرەو ئامانجی بەرزتر هەنگاو دەنێت و ئەمە لە سای خوێنی شەهیدانە.

نوێنەری وەلی فەقێ بە ئاماژە بە تیرۆری شەهیدانی شۆڕشی ئیسلامی بیری هێنایەوە: دوژمنان لایان وایە کە بە هێنانی گرووپە دژە شۆڕشەکان دەبنە هۆی پاشەکشێی خەڵکی و شۆڕش شکست دەهێنێت، بەڵام تەواو پیلانەکانیان دۆڕا و شۆڕشی ئیسلامی ئێمە لەمڕۆدا بە سەرفەرازی و سەربەرزییەوە ماوەتەوە.

ئایەتوڵڵا شاهروودی بە ئاماژە بە ۱۷ هەزار شەهیدی تیرۆر لە ئێراندا داکۆکیی لە مافی پێوشوێن گرتنی ئەم پرسە لە رێگای یاسا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد و وتی: پێویستە نووسینگەی بنیاتی هابیلیان لە کوردستاندا چالاک بکرێت و لەو بوارەدا پێوشوێنگرتنی پێویست کراوە.

News Code 15331

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =