بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ لە شاری پاریس گرووپی تیرۆریستی موجاهدینی خەلق کۆبوونەوەی بە سەرپەرەشتی مەریەم ڕەجەوی بەڕێوە برد. لەم کۆبوونەوە مریەم ڕەجەوی بێ ئەوەی ئاماژە بە کارە تیرۆریستییەکانی لە دژی خەڵکی ئێران بکات، پاگەندەی کرد لە دیمۆکڕاسی و ڕووجاندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.
ئەو بێ ئەوەی گرنگی بەخواستی خەڵکی ئێران بدات، پاگەندەی کرد: شەڕی دژ بە ئێران گرنگ تر لە شەڕی داعشە و بێ گومان و بە زوویی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڕووخێت.
بەڵام ئەوەی جێگەی سرنجە ڕەفتاری دوو فاقی دەوڵەتی فەڕانسایە کە مۆڵەتی بە بەڕێوە چوونی ئەم کۆبوونەوە داوە و ئێمانۆئل ماکرۆن خۆی بە کلیلی چارەسەری کێشەکانی ناوچە دەزانێت.
جێگەی ئاماژەیە کە پاریس دوێنێ میوانداری تیرۆریستەکانی کرد و بەیانیش بڕیار وایە کە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی واشنتۆن بکات تاکوو سەبارەت بە بەرجام و گوشار بۆ سار بەرنامەی مووشەکی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کۆببێتەوە.
Your Comment