گفتوگۆی پووتین وترامپ سەبارەت بە کۆریای باکوور

کۆشکى سەرۆکایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆناڵد ترامپ و فلادیمێر پوتین کێشەى بەرنامە ناڤۆکیەکەی کۆریای باکووریان تاوتوێ کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆشکى کرملین لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە،  هەرچەندە ترامپ و پوتین لە گفتوگۆکەدا دیدیان جیاوازبووە لە کۆمەڵێک بابەتدا بەڵام هەردووکیان جەختیان لە چارەسەری کێشەى ئەتۆمی کۆریای باکور کردووەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم هەفتەیە ئەمریکا ڕایگەیاند:ئامادەن گفتوگۆی بێ مەرج لەگەڵ کۆریای باکور دەستپێبکەن بۆ چارەسەرکردنى ئاشتیانەى کێشەکان.

 ڕۆژی ٢٩ی مانگی ڕابردوو، لەدوای ٧٠ ڕۆژ لە بێدەنگی، جارێکی تر کۆریای باکور تاقیکردنەوەی موشەکێکی تری کیشوەربڕی بە سەرکەوتوویی ڕاگەیاند کە بە بەهێزترین موشەکی تاقیکراوە لەلایەن ئەو وڵاتەوە ناودەبرێت و موشەکەکەش کەوتە دەریای ژاپۆنەوە.

ئەوەش دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای هێنایە قسە و هەڕەشەیەکی توندی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی پیۆنگ یانگ کرد. ترامپ وتی، خۆی ئەو کارە چارەسەردەکات بەبێ ئەوەی ڕونکردنەوەی زیاتر بدات لەسەر ڕێوشوێنەکانی چارەسەرکردن.

News Code 15245

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =