به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ئیبراهیم کالین، وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له وڵامی لێدوانه‌کانی نتانیاهۆ وتی: ئیسڕائیل له جێگه‌ی هێرش کردنه سه‌ر تورکیا کۆتایی به داگیرکاری فه‌له‌ستین بێنن.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه قسه‌کانی نتانیاهۆ له دژی ئه‌ردۆغان ئیدانه ده‌که‌ین. ئیسڕائیل یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پێشێل کردووه و خاکی فه‌له‌ستینییه‌کانی داگیر کردووه و بڕیارنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی پێشێل ده‌کات.
کالین درێژه‌ی دا: ئه‌و که‌سانه‌ی که لایان وایه ده‌توانن قودس به له ڕێگه‌ی هێزه‌وه داگیر بکه‌ن هه‌ڵه ده‌که‌ن و ئێمه دژی ده‌وستینه‌وه.
ئه‌رۆدغان پێشتر له دژی بڕیاره‌که‌ی ترامپ وتبووی: قودس وه‌ک نووری چوی ئێمه وایه و ئیسڕائیل ده‌وڵه‌تێکی منداڵ کوژ و داگیرکا‌ر و چه‌ته‌یه. ئێمه ناتوانین قودس ڕاده‌ستی منداڵ کوژێک بکه‌ین، شه‌ڕی ئێمه بۆ دیموکڕاسی درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا جه‌ختی کرد که بۆ به‌رگری له قودس له هه‌موو توانی خۆیان که‌ڵک ده‌به‌ن و کاره‌که‌ی ئه‌مریکا دژی یاسا نێهنهتهوهییهکانه و ئه‌م بڕیاره‌ی ترامپ به لای ئێمه‌وه هیچ بایه‌خێکی نییه و بێده‌نگ نابین له سه‌ری.
شایانی باسه که دوێنێ نتانیاهۆ له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ماکرۆن وتی: خۆم به‌وه نه‌گرتووه که به‌رده‌وام وڵامی قسه‌کانی ئه‌ردۆغانێک بده‌مه‌وه که ڕۆژ نییه کورده‌کانی وڵاتی خۆی بۆردمان نه‌کات و ڕۆژنامه‌نووسه‌کان زیندانی نه‌کات، که‌سێک که له گه‌ماڕۆکان یارمه‌تی ئێرانی دا. ئه‌ردۆغان له‌و پێگه‌دا نییه بۆ ئێمه قسه بکات.
ئه‌م لێدوانه بووه‌ته هۆی تووڕه‌ی به‌رپرسانی تورکیا. حه‌فته‌ی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ به فه‌رمی ڕایگه‌یاند که واشنتۆن شاری قودس به پایته‌ختی ئیسڕائیل ده‌ناسێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی زۆر له ئاستی جیهاندا.
بۆچوونی ئێوە