فوسیلی ٧٥ ملیۆن ساڵە هاوشێوەی قوو دۆزرایەوە

توێژەران لە مەغولستان فوسیلی ٧٥ ملیۆن ساڵەی دایناسۆرێکیان ڕوونوێنی کرد کە شێوەی قوویەکی گەشەکردوو و گۆشتخۆرە دەدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نیوئەتڵەس، زانایان فوسیلی دایناسۆرێکی پەرداری سەیروسەمەرەیان لە مەغولستان دۆزیوەتەوە کە شێوەی قوویەکی گەشەکردوو دەدا.

ئەو بوونەوەرە سەیر و سەمەرە گەردنێکی بەرزی وەک قوو، پەنجەگەلێکی زۆر بەرز، کلکێکی وەک خشۆکان و دەندووکێکی پڕ لە ددانە. ئەو دایناسۆرە بە ناوی "Halszkaraptor escuilliei" ناسراوە و ٧٥ ملیۆن ساڵ لەوە پێش ژیاوە. گەورەیی ئەو بوونەوەرە بە قەد قوویەکی ئەمڕۆییە و پێدەچێت لە ویشکی و تڕاییدا ژیابێت.

هەروەها ئەو بوونەورە لە ویشکیدا لە سەر دوو لاقی خۆی هاتوچۆی کردووە، بەڵام لە ناو ئاودا بە باڵەفڕکێ ڕۆیشتووە. ئەوە یەکەم بوونەوەرە لە بنەماڵەی دایناسۆرە گۆشتخۆرەکان بە ناوی ترۆپادەکان.

News Code 15089

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =