بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (kdp)، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان رۆژی ڕابردوو پێنج شه‌ممه (٧ی دیسامبێر) له سه‌لاحه‌ددین پێشوازی له ئۆسامه نوجێفی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد.
له‌و دیداره‌دا، كه (فازڵ میرانی) سكرتێر و (هۆشیار زێباری) و (ئازاد به‌رواری) ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده بوون، بارودۆخی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی و عێراق و ناوچه‌كه خرایه به‌رباس و گفتوگۆ و رۆشنایی خرایه سه‌ر ڕه‌وشی ئاواره‌كان و بارودۆخی شاری مووسڵ.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و دوارۆژی ژیانی سیاسی پێكهاته‌كان له عێراق، هه‌روه‌ها كێشه و ته‌حه‌ددیاتی ناو پرۆسه‌ی سیاسی تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا نابێت له رێگه‌ی زمانی زبر و فه‌رزی ئه‌مری واقیع یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانیشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هاوڕابوون، كه چاره‌كردنی كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌ددیات و رێگه‌گرتن له قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتن و كاری هاوبه‌شی لایه‌نه‌كان هه‌یه.
Your Comment