بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاینووستی، ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وتووێژی تەلەفۆنی لە گەڵ ئەردۆغان سەبارەت بە قسەکانی دۆناڵد ترامپ لەبارەی فەلەستین و گواستنەوەی پێتەختی ڕژێمی زایۆنی بۆ قودس، باس و وتووێژی کرد.
پووتین و ئەردۆغان لە ئەو پێوەنییە تەلەفۆنییەدا سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و لای ڕۆژاوا پاش وتەکانی ترامپ سەبارەت بە قودسی داگیرکراو باس و وتووێژییان کرد و دوو لایەنەکە باسیان لە ئەوە کرد کە ئەو بڕیارەی ترامپ کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر ناوچەکە.
ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییە لە سەر داوای لایەنی تورک ئەنجام دراوە.
Your Comment