به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له جه‌زیره، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا داوای له عه‌ره‌بستان کرد گه‌مارۆی سه‌ربازی یه‌مه‌ن ڕابگرێت.
ترامپ له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاندووه که فه‌رمانم به به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ته‌که‌م کردووه داوا له پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان بکه‌ن، ڕێگه بدات خۆراک، سووته‌مه‌نی، ئاو و ده‌رمان بگاته خه‌ڵکی یه‌مه‌ن که پێویستیان پێیه‌تی.
ڕژیمی سعوودی نزیک به سێ ساڵه له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بی دیکه هێرشیان کردووه سه‌ر یه‌مه‌ن و ئێستا خه‌ڵک له‌و وڵاته به‌ره‌ڕووی قه‌یرانی مرۆڤی بوونه‌ته‌وه.
Your Comment