بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد، باڵوێزخانەى ئەمریکا لە تێلاڤیڤەوە بگوازێتەوە بۆ قودس.
ترامپ وتیشی: "بڕیارى داننان بە قودسدا وەک پایتەختی ئیسرائیل، زۆر دواکەوتووە".
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، کە هەوڵدەدەن ئیسرائیل و فەلەستین بگەن بە ڕێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.
ترامپ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد :"ئەم بڕیارەم لە بەرژەوەندی ئەمریکا و جێگیرکردنی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستیندا داوە".
ئەوەشی وت کە "دەبێت لە ئەمڕۆوە قودس وەک شوێنێک بۆ پەرستشی، جولەکە و مەسیحی و موسوڵمانەکان بمێنێتەوە".
Your Comment