بەیتولموقەدەس هێڵی سووری موسڵمانانە

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە پەیامێکدا بۆ هاوتای ئەمریکایی خۆی ڕایگەیاند کە بەیتولموقەدەس هێڵی سووری موسڵمانانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "CNN Türk"، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ سێ شەممە لە پەیامێکدا بۆ دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە بڕیاری گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ بەیتولموقەدەس، هۆشداری دا: بەیتولموقەدەس هێڵی سووری موسڵمانانە و ئەگەر باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ بەیتولموقەدەس بگوازرێتەوە، ئەو کارە دەبێتە هۆی داخرانی پەیوەندییە دیپلۆماتیکییەکانی تورکیا لە گەڵ ئیسرائیل.

هەر لەو پەیوەندییەدا "ئیبراهیم کالین" وتەبێژی ئەردۆغان پێشتر داوای لە دەوڵەتی ئەمریکا کردبوو تا خۆببوێرێت لە گواستنەوەی باڵوێزخانەکەی بۆ بەیتولموقەدەس و ناساندنی ئەو شارە وەک پایتەختی ئیسرائیل.

کالین هەروەها بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تویتەردا ڕایگەیاند: هەواڵە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە بڕیاری ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەکەی بۆ بەیتولوقەدەس یەگجار جێی نیگەرانییە و ئەو هەنگاوە تەواو بە پێچەوانەی شوناسی مێژوویی و ئایینیی بەیتولموقەدەس، ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و پەسندکراوەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

بە وتەی کالین، لە کاتێکدا کە ئاشتیی رۆژهەڵاتی ناڤین لە دۆخێکی شکێنەردایە، گواستنەوەی باڵوێزخانە ڕەوتی ئاشتیی رۆژهەڵاتی ناڤین بەرەو شکست دەبا و دەبێتە هۆی تەشەنەسەندنی تەنگەژە و پێکدادانی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناڤین. هیوادارم دەوڵەتی ئەمریکا تووشی هەڵەیەکی کوشندەی لەو شێوە نەبێت. پاراستنی دۆخی بەیتولموقەدەس و بارەگای مزگەوتی ئەقسا گرینگییەکی بنەمایی هەیە.

News Code 15024

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =