به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، محه‌مه‌د بازیانی ڕایگه‌یاند که بزوتنه‌وه‌ی چاکسازی و گه‌شه‌ی کوردستان هه‌وڵه‌کانی وه‌گه‌ڕ خستووه تاکوو په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره ئاسایی بکاته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه دانوستانه‌کانی له‌گه‌ڵ که‌سانی نزیک له سه‌رۆک کۆماری تورکیا و حزبی داد و گه‌شه له تورکیا ده‌ست پێ کردووه.
بازیانی گه‌شبینه به ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا و وتی: هیوادارم که ئه‌نقه‌ره و به‌غدا به په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا بچنه‌وه. بابه‌تی تورکیا له به‌رانبه‌ر هه‌رێم به نیسبه‌ت ئێرانه‌وه نه‌رم تر بوو، چون تورکیا خاڵه سنوورییه‌کانی خۆی به تایبه‌ت خاڵی سنووری برایم خه‌لیلی دانه‌خست.
ئه‌و جه‌ختی کرد که باش بوونه‌وه‌ی په‌یوندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیا له ڕووی سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له سوودی هه‌موو لایه‌نه‌کانه، چون تورکیا ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و عێراق بۆ ئه‌ورووپا و جیهانه.
Your Comment