به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند: دۆناڵد ترامپ و ئیمانوێل ماکرۆن ڕێککەوتوون لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دیالۆگەوە.
هاوکات ترامپ و ماکرۆن تاوتوێی ڕێگاچارەی ئاشتییان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و جەختیان لە پێویستی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کردووەتەوە.
ئەم پەیوەندیە تەلەفۆنییە دوای دوو رۆژ دێت لە سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ فەڕەنسا.
ماکرۆن لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی لە پەیوەندی مێژوویی و دۆستایەتی نێوان هەر دوو گەلی کورد و فەڕەنسا کرد.
هەروەها راستەوخۆ لە دوای کۆبوونەوەی ماکرۆن و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق گرت.
Your Comment