بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی کوژرانی عەلی عەبدوڵا ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن، بڕێک سەرچاوە هێزە جەماوەرییەکانین بە بەرپرس ناساند، بەڵام بەڵگەکان وەها نیشانی دەدات کە بە دەستی هاوپەیمانی سعوودی تیرۆر کراوە.
بە پێی بەڵگەکان کەسانی سەر بە سعوودییە ئەم تیرۆرەیان ئەنجام داوە. بە پێی ڕاپۆرتەکان سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن چەند ڕۆژێکە وەرچەرخانی سیاسی زۆری بووە و ئەمەش دۆخی ناوخۆی یەمەنی شێواندووە.
وەک دیارە عەلی عەبدوڵا ساڵح لە ترسی ئەوەی لە لایەن دەوڵەتی یەکگرتووی نیشتمانییەوە دەستگیر بێت و دان بە پەیوەندیییەکانی لەگەڵ عەرەبستان بنێت لە لایەن هاوپەیمانی سعوودییەکان تیرۆرکراوە.
شایانی باسە کە لەگەڵ عەبدوڵا ساڵح، عارف زۆکا و یاسر عەوازی لە کەسانی نزیک لە ساڵحیش کوژراون کە لە حاڵی ڕا کردن لە سەنعا بوون.
Your Comment