پاڵپشتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە بوومەلەرزە لێدراوەکان

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سوور پاڵپشتی لە ٢٠٠ هەزار کەسی بوومەلەرزە لێدراوی کرماشانی دەکات.

موحەمەد موحەمەدی عێراقی جێگری کاروباری نێودەوڵەتی و مافی پاڵپشتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە بەرنامەی هاوبەشی خاچی سوور و مانگی سوور قسەی کرد و وتی: بە پێی ئەم ڕێککەوتنە کە لە نێوان فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سوور و مانگی سووری ئێران واژۆ کراوە ٢٠٠ هەزار کەس لە ئەو یارمەتییانە بەهرەمەند دەبن.

ناوبراو زیادی کرد: مانگی سوور و خاچی سوور یارمەتییە نەختی و نانەختییەکانی خۆیان دەدەنە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سوور پاشان فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سوور ئەو یارمەتییانە دەداتە ئێران.

ناوبراو دابین کردنی کانێکس، کەلوپەلی بژێوی ژیان وەکوو فریزێر و گاز و .. لە کەرەسە پێوسیتەکانی ناولێبرد.

News Code 14979

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =