به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕێوڕه‌سمی یادی به‌هائه‌دین شهمس قوڕه‌یشی، له شاعران و عارفانی ناسراوی کوردستانی ئێران له لایه‌ن حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستانه‌وه شه‌وی رابردوو له مزگه‌وتی جامیعه‌ی قوبای سنه به‌ڕێوه چوو.
شهمس قوڕیشی چه‌ندین دیوانی شێعری به زمانی کوردی له وه‌سف و سه‌نای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام نووسیوه که بریتین له مهولونامه، مێعراج نامه و شهمسولعهقاید و شێعره‌کانی ئه‌م عارفه کورده له زۆربه‌ی کۆڕه مه‌زهه‌بییه‌کاندا به ده‌ف ده‌خوێندرێته‌وه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان هه‌ر ساڵ له سه‌ر و به‌ندی ڕۆژی له دایک بوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ڕێوڕه‌سمێک بۆ یادی ئه‌م شاعره به‌ڕێوه ده‌بات.
ئه‌مساڵ ئه‌م ڕێوڕه‌سمه له مزگه‌وتی قوبای شاری سنه به‌ڕێوه چوو که به هه‌زاران که‌س له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شداریان کردبوو.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه له ژێر ناوی ۱۳مین خولی یادی شه‌مسی قوڕه‌یشی و دوێنێ شه‌و به‌ڕێوه چوو. شاره‌وانی سنه به مه‌به‌ستی ئاسانکاری کردن بۆ به‌ڕێوه چوونی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه هه‌ر ساڵ ژماره‌یه‌کی زۆر پاس دابین ده‌کات تاکوو به خۆڕایی خه‌ڵک بگوازنه‌وه و له هات و چوودا ئاسانکاری بکرێت.
ڕێوڕه‌سمی مه‌ولودی خوێنی له سنه گه‌وره‌ترین ڕێوڕه‌سمه که زیاترین که‌س هه‌ر ساڵ تێیدا به‌شداری ده‌کات و ئه‌مساڵ مامۆستا مه‌لا قادر قادری له شاری پاوه‌وه تێیدا به‌شداری کرد بوو.
Your Comment