به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سکای نیوز، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له کۆنفڕانسی هه‌فتانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ مێدیاکان وتی: مێدیاکانی هه‌رێمی کوردستان به ئاشكرا له دوای ئه‌وه‌ن که په‌ره به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سوپای عێراق بده‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌چێته خانه‌ی جه‌نایه‌تی جه‌نگی.
ئه‌و جه‌ختی کرد که بڕێک هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو گوتاری کینه و نیفره‌ت له عێراق جارێکی دیکه زاڵ ببێته‌وه که چه‌ند ساڵ به‌ر له هاتنی داعش بڕه‌وی زۆری هه‌بوو. هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌بێت بێنه ژێر فه‌رمانی هێزه گشتییه‌کانی عێراق.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌باره‌ت به مووچه‌ی خه‌ڵکی عێراق وتی: ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی کۆنترۆڵی کێڵگه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کردووه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش دابین ده‌کات.
ئه‌و زیادی کرد که ده‌بێت ناوچه جێ ناکۆکه‌کان و خاڵه سنوورییه‌کان به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق له کۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا بێت.
ئه‌و وتی: داعش به‌ره‌و کۆتایی یه‌کجاره‌کی ده‌ڕوات و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا شاری قائیمیش به ته‌واوی ئازاد ده‌بێت به‌ڵام ده‌بێت هۆشمان بێت که له ڕێوڕه‌سمی ئه‌ڕبه‌عینی حسه‌ینی کاری تیرۆریستی ڕوو نه‌دات.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له 15ی مانگی مه‌ی ساڵی 2018 به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌ڵبژاردنه‌کانیش به دوو شێوه‌ی ئه‌لکترۆنیکی و کاغه‌زی ئه‌نجام ده‌بێت.
حه‌یده‌ر عه‌بادی جه‌ختی کرد که ئه‌و حزبانه‌ی که له هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شداری ده‌که‌ن نابێت به هیچ له‌ونێک هێزی چه‌کداریان هه‌بێت و به‌شداری گرووپه چه‌کداره‌کان له هه‌ڵبژاردن به پێی یاسا قه‌ده‌غه‌یه.
Your Comment