به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لمه‌نار، سه‌رچاوه سوورییه‌کان ڕایاناگه‌یاند: سوپای سووریا و هاوپه‌یمانه‌کانی ۱۱ کیلۆمه‌تری دیکه له باشووری ده‌یره‌زوور پێشڕه‌ویان کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سوپای سووریا و هاوپه‌یمانه‌کانی به‌ره‌و سنووری سووریا و له‌گه‌ڵ عێراق له پێشڕه‌وی دان.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ژووی ئۆپراسیۆنی به‌ره‌ی خۆڕاگری ڕایگه‌یاند که سوپای سووریا و هاوپه‌یمانه‌کانی به سه‌ر شه‌قامه‌کانی کهنامات، فڕۆکه‌خانه‌ی کۆن، خه‌سارات، مه‌زارع و عبوود زاڵ بوون و کۆنترۆڵیان کردووه.
هه‌روه‌ها هێزه‌کانی سووریا له شه‌قامی تکایا به‌ره‌و شه‌قامی شێخ یاسین له ده‌یره‌زوور پێشڕه‌وی ده‌که‌ن.
Your Comment