بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڕەشەی لە بەغدا کرد و ڕایگەیاند: ئەگەر بەغدا درێژە بداتە هەڕەشەکانی ئێمە بە تەواوی هێزەوە بەرگری لە کەرامەتی خۆمان دەکەین.
ناوبراو زیادی کرد: هەولێر ئامادەیە بۆ چارەسەری کێشەکان لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی گفتوگۆ بکات ئەگەر بەغدا بیەوێت بەڵام ئەگەر لە سەر باسی سەربازی پێداگری بکات ئەوا ئێمە لە کوردستان بەرگری دەکەین.
شیاوی باسە کە بەڕێوە بردنی ڕفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بووە هۆی دروست بوونی کێشەی زۆر بۆ ئەو هەرێمە و مەسعوود بارزانیش رایگەیاندووە کە چی دیکە لە پۆستی سەرۆکایەتی نامێنێتەوە.
Your Comment