جێگری جەهەپە بۆ مێهر:

هاوکاریی ئێران و تورکیا پاوەجێی و ئاسایشی ناوچەی بەدواوەیە

ناسەی هەواڵ: 4119235 -
جێگری پارتی کۆماری گەلی تورکیا لە سەر ئەو بڕوایەیە کە هاوکاریی دوولایەنەی ئێران و تورکیا دەبێتە هۆی پاوەجێی و ئاسایشی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – پەیمان یەزدانی: "عوسمان فارۆق لۆغ ئۆغڵوو" جێگری پارتی کۆماری گەل (CHP)ی تورکیا لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیا وتی: شەپۆلێکی نوێ لە دیدار و سەردانی نێوان بەرپرسانی ئەنقەرە و تاران پاش گۆڕانکارییەکانی سووریا و بە تایبەت ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان هاتۆتە ئاراوە.

وتیشی: ئێران و تورکیا وەک دوو دەسەڵاتی ناوچەیی ماوەیەکی زۆرە بە دوای جێگرکردنی ناوچەی ئارام لە سووریان. بەوەشەوە لە گەڵ هاتنە ئارای ڕیفراندۆمی کوردستان کە لە لایەن تورکیا و ئێرانەوە وەک خەسارێک بۆ سەر پاوەجێی ناوچەکە لێک دەدرێتەوە، هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە پەرەی سەندووە.

ناوبراو بیری هێنایەوە: سەردانی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە تاران بە مەبەستی پشت‌ڕاست کردنەوەی ئێرادەی یەکگرتوویی لایەنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پرسی هەرێمی کوردستان لە گەڵ هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند لە دژی ئەو ناوچەیە ئەنجام دراوە.

باڵوێزی پێشووی تورکیا لە ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا: گومانێک لەوەدا نییە کە هاوکاریی نێوان تورکیا و ئێران هەنگاوێکی ئیجابییە. گرتنەبەری ڕێوشوێنی هاوبەش لە لایەن وڵاتانی ناوچە رێگایەکی کارامەیە و بە دەڵنیاییەوە دەبێ لە بەرامبەر دەستێوەردانەکانی دەسەڵاتی دەرەکی ئاوری زیاتری لێ‌بدرێتەوە.

ئەندامانی جەهەپە وتی: بەڵام لیرەدا دوو پرسی گرینگ لە ئارادایە، یەکەم ڕکابەریی درێژخایەن و مێژوویی تورکیا و ئێرانە. ئەو ركابەرییە درێژەی هەیە و بە مەبەستی دزەکردنی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناڤینە. ئەگەرچی بە هاتنە سەر کاری پارتی داد و گەشە ئەو ڕکابەرییە بە تایبەت لە بواری ئایینی و مەزهەبی و لەوان پرسی شیعە و سوننە کەمڕەنگتر بۆتەوە.

لۆغ ئۆغڵوو وتیشی کە ئەگەرچی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئێمە شاهیدی تۆمەتی توند لە یەکدانی ئەنقەرە و تاران سەبارەت بە ئامج و سیاسەتەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناڤین و کەنداوی فارس بووین، بەڵام میکانیزمەکانی ناو پەیوەندیی دوو دراوسێ توانای کۆنتڕۆڵی پرسی لەو چەشنەی هەیە و لە ئیستادا هەر دوو وڵات ڕێز لە یەکتری و فەرهەنگی بەرامبەر دەگرن

ڕاشیگەیاند: کەواتە پشکەکانی نێوان دوو وڵات لە سەر بناغەی پتەو وەستاوە. بەڵام ڕکابەری و لاگرییە ناوچەییەکانیان بۆتە هۆی پەیوەندییەکی سۆزدارانە و پلان بۆ داڕێژراوە، بەڵام کەمتر خۆمانە و جێی متمانە.

باڵوێزی پێشووی تورکیا لە ئەمریکا ڕوونی کردەوە: ئەو پێکهاتە تایبەتییە لە پەیوەندییەکانیاندا رێ خۆش دەکات بۆ نزیکبوونەوەی دوو وڵات لە بواری پرسە جێ نیگەرانییەکانیاندا. تەنانەت ئەگەر زیاتر ببەسترێتەوە بە لایەنە تەکنیکییەکان کە دەبێتە هۆی یەکگرتوویی کاتی لە پرسە تایبەتییەکان. لە هەمان کاتدا بەرژەوەندییە ستراتژییە درێژخایەنەکانیان لە قۆناغی لێک دابڕانە.

لۆغ ئۆغڵوو ئاماژەی بەوەش دا: هاوکاریی ئێستاکەی ئەوان لە سووریا نـونەیەکە و نیشاندەری ئەو دووبەرەکیەیە. ئەوان هێزەکانیان بۆ شکست‌دانی داعش پێکەوە ڕێکدەخەن و پێکەوە لە ناوچە ئارامەکاندا هاوکاری دەکەن، بەڵام دوورنوێنیگەلێکی جۆراوجۆریان سەبارەت بە داهاتووی سووریا هەیە. تا کاتێک کە کارەکانی ئەنقەرە و و تاران پێکەوە ئەنجامێکی ئیجابیی بۆ ئەوان و ناوچەکە بە دواوە بێت، گرینگیش نییە کە دەستکەوتەکان تاکتیکی یان ستراتژیک بن.

ئەو دیپلۆماتە تورکه ئاماژەی بەوەش دا: پرسی دووهەم ئەوەیە کە هاوکاریی تورکیا و ئێران دەبێ ئەنجامی ئیجابی و سازێنەری بە دواوە بێت و ببێتە هۆی ئاسایش و پاوەجێی و ئاسوودەیی ناوچەکە.

زیادی کرد: ڕاستە کە هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆمێکی بەڕێوە برد و رێگای بۆ ناسەقامگیری و بارگرژی لە عێراق و ناوچەدا خۆش کرد. تورکیا و ئێران دەبێ رێگای ئاسانکاری بۆ دانوستان، گفتگو و ئاشتەوایی بگرنە بەر. ئەوان بەردەوام کاری وایان لە دەست دێت و تەواو جیهان (بێجگە لە چەند وڵات) پێشوازی لەوکارە دەکات.

لۆغ ئۆغڵۆ جەختی لەوە کرد: خاڵێکی دیکە سەبارەت بە سەفەرەکەی ئەردۆغان پێشوازیی گەرمی تاران لەو بوو. دیارە ئامادەبوونی ئەو هاوپەیوەندە بە کیشمەکیشم و ناکۆکیگەلی سیاسیی نێودەوڵەتی. ئێران بە شێوەی ئاسایی بە دوای دۆستایەتی لە گەڵ تورکیایە، لە کاتێکدا واشنتۆن دژی تاران دەجووڵێتەوە و پەیوەندییەکانی تورکیایش لە گەڵ ئەمریکا ڕووی لە نزمی ناوە و ڕووسیا چاوی بڕیوەتە ئەنقەرە و تاران. هەموو ئەمانە لە گۆشەنیگای سیاسەتی جیهانی، فەزا و ئەنجامی دیدارەکان ڕوون دەکاتەوە.

جێگری جەهەپە لە کۆتاییدا وتی: بێ گومان سەفەری سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ تاران سەرکەوتنێکی بازرگانی و تیجاری بووە. چەندین ڕێککەوتننامە بۆ تۆکمەکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی مامەڵە و ئاڵوگۆڕییە بازرگانییەکان لە باڵترین ئاستی مومکیندا واژۆ کرا. بە دڵنیاییەوە پەیوەندییە ئابوورییە گەشەسەندووەکان کاریگەریی باشی لە سەر داهاتووی پەیوەندییەکانی دوو وڵات دەبێت. هیوادارم کە رێبەرانی هەر دوو وڵات بژێرەگەلێکیان لە بەر دەستدا هەبێت کە ببێتە هۆی تۆکمەبوونی ئاشتەوایی، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچە و چارەسەریی ناکۆکییە ناوچەییەکان بە بێ پەنا بردنە بەر چەک و هەروەها بە بێ دەستێوەردانی هێزی بیانی.

ناردنی بۆچوون

1 + 16 =