سوپای پاسداران لەمپەرێکە بۆ فەرمانڕەوایی ئەمریکا لە ناوچەکە

کارناسی ژێئۆپۆلۆتیکی ئەمریکی لە سەر ئەو باوەڕەیە کە هۆکاری دوژمنایەتی ئەمریکا لە گەل سوپای پاسداران ئەوەیە کە ئەو گرووپە سەربازییە لەمپەرێکە لە بەر دەم دەسەڵاتداری ئەمریکا بە سەر ناوچەکە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی – پەیمان یەزدانی: لە پشت پەردەی دوژمنایەتی ئەمریکا دژی سوپای پاسداران، ئانتۆنی کارتالوچی لێکۆڵەری ژێئۆپۆلۆتیک لە بانکۆک لە سەر ئەو باوەڕەیە لاواز بوونەوەی سوپای پاسداران ئەو ئیزنە دەداتە ئەمریکا تا بەرنامەکانی خۆی لە ناوچەکە بباتە پێشەوە.

دەوڵەتی ترامپ ڕۆژی هەینی گەمارۆی نوێی دژی سوپای پاسداران، وەکوو ڕێکخراوێکی بەهێز لە بواری ئەمنیەتی و سەربازییەوە ڕاگەیاند کە لە ڕاستیدا دەوری سەرەکی لە کاریگەری دانانی ئێران لە ناوچەکە لە ئەستۆدایە. ئەو گەمارۆیانە لە ڕاستیدا بەشێک لە پلانی بەرلاوی دەوڵەتی ترامپ بۆ گوشار خستنە سەر ئێرانی پاڵپشتی تیرۆتیزم( بە پاگەندەی ئەمریکا) لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دێتە ئەژمار.

بۆڕوون کردنەوەی زیاتری ئامانجەکانی ئەریکا لە سەپاندنی ئە وگەمارۆوانە دژی سوپای پاسداران، هەواڵنێری مێهر وتووێژێکی لە گەل ئانتۆنی کارتالوچی لێکۆڵەری بواری ژێئۆپۆلۆتیک لە بانکوک هەبووە.

دەقی وتووێژەکە بەم شێوەیەیە:

سەرەڕای پەسەند کردنی پێبەندی ئێران بە بەرجام، دەوڵەتی ئەمریکا گوشارەکانی خۆی بە بیانووی جیاوازەوە راگرتووە. ئامانجی ڕاستەقینەی ئەمریکا چییە؟

سیاسەتمەدارە ئەمریکییەکان لە کاتی ڕوودانی کوودەتای ٢٨ ی گەلاوێژی ١٣٣٢ لە تاران بەردەوام بە دوای کۆنترۆڵ کردنی ئێران و جووڵە سیاسییەکانی ئەو وڵاتەوە بووە.

بنکوی برۆکینگز وەکوو یەکێک لە ژوورە بیرییەکانی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی دەقێک لە ژێر ناو ڕێگای دەستخستنی ئێران چییە؟ ڕێگاگەلێک بۆ ستراتیژی نوێی ئەمریکا لە بەرانبەر ئێران، ڕاشکاوانە ئاماژە دەکات کە کۆمەڵگەی جیهانی پێشوازی کەم لە هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کردووە. سیاسەتمەدارەکانی برۆکینگز لە ئەو دەقەکدا ئاماژەیان کردووە کە پاڵپشتی جیهان بۆ هێرش کردنە سەر ئێران لەو ڕێگایەوە دێتە دی کە ئەمریکا لە ڕواڵەتدا هەوڵ بدات بۆ ڕێککەوتنی دیپلۆماتیک ( بەرجام) بەڵام ئێران لە ئەو ڕێککەوتنە دوا بکەوێت.

بۆچی دەوڵەتی ئەمریکا هەوڵ دەدات بۆ کردنە ئامانجی سوپای پاسداران و هێزی سەربازی هەڵکەوتەی ئێران؟

هێزی سوپای پاسداران هەر ئەو هێزە سەربازییە هەڵکەوتەی ئێرانن و هەر بەم بۆنەوە لە لایەن ئەمریکاوە دەکرێنە ئامانج. ئەمریاک دەناسێتەوە، دەکاتە ئامانج و بە هێزەوە لە ناو دەبات، بنکەی جیاواز لە نێو نەتەوە بیانییەکاندا یەک دەخات تا لەو ڕێگایەوە هێز و کاریگەری خۆی لە سەر وڵاتی مەبەست دابنێت. لە ئێراندا، لە نێو بنکەکانی تردا، سوپای پاسداران وەکوو ئامانجێکی تایبەت بۆ ئەمریکا دێتە ئەژمار.

News Code 13744

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =