به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه، فالح فه‌یاز، سه‌رۆکی لێژنه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند: عێراق له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سووریا به مه‌به‌ستی کۆنترۆڵی سنووره هاوبه‌شه‌کانیان هاوکاری ده‌کات.
ئه‌و زیادی کرد: حه‌شدی شه‌عبی ناوه‌ڕۆکی سه‌ره‌کی هێزی وڵاته و له ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی عێراق ڕۆڵی یه‌کجار گرنگی هه‌بووه.
فه‌یاز جه‌ختی کرد: ته‌نیا قه‌راخی سنووری سووریا له قایمی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار له ده‌ستی داعشدا ماوه و باقی ناوچه‌کان ئازاد بووه.
سه‌رۆکی لێژنه‌ی حه‌شدی شه‌عبی وتی: داعش له‌مڕودا له عێراق به ده‌ستی سوپا و پۆلیس و حه‌شد شکستی هێناوه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: لێژنه‌ی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی له فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ بۆچوونی زۆر ئه‌رێنی سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه و یارمه‌تی عێراق ده‌درێت.
شایانی باسه که فه‌یاز له ژانڤییه‌ی ۲۰۱۷ له دیدار له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕایگه‌یاند که حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماده‌یه تاکوو سه‌باره‌ت به ئه‌منیه‌تی زیاتری سنووره‌کان هاوکاری ده‌میشق بکات.
هێزه‌کانی عێراق به‌م دواییه شاری حه‌ویجه‌یان له ده‌ستی داعش ئازاد کرد و ئێسته ته‌نیا به‌شێکی بچووک به ده‌ستی داعشه‌وه ماوه.
Your Comment