مووساد بەرپرسی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانە

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: دەزگای سیخوڕی و هەواڵگری ڕژێمی زایۆنی بەرپرسی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تایمزی ئیسرائیل، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕیاگەیاند کە مووساد دەستی بووە لە ڕیفراندۆمە هەرایەکەی هەرێمی کوردستاندا.

 ئەردۆغان ڕەخنی توندی لە هەڵکردنی ئاڵای ئیسرائیل لە لایەن کوردەکانی عێراق گرت

وتیشی: ئەم پرسە دەیسەلمێنێت کە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان مێژووی هاوبەشی لەگەڵ مووساد هەیە وهەر دوو بە ڕێگایەکدا دەڕۆن.

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕوو لە رێبەرانی کورد وتی: دەزانن چ دەکەن؟ تەنیا ئیسرائیل پشتیوانی لە ئێوە دەکات.

بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لەم دواییانەدا وتبووی کە هەوڵەکانی گەلی گورد بۆ دروست کردنی وڵاتی کوردستان لە عێراق یاساییە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەنقەرە، هاوبەشی بازرگانی سەرەکی هەولێرە و بە توندی هەڕەشەی گەمارۆدان و ئابلۆقەی لە هەرێمی کوردستان کردووە. 

News Code 13289

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =