نەتەوە یەکگرتووەکان لە دۆخی موسڵمانانی میانمار دەکۆڵێتەوە

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێ‌شەممە ڕایگەیاند کە لەبارەی ڕاپۆرتەکانی سەبارەت بە پاکتاوی ئیتنیکی، دەست درێژی، ئەشکەنجە و سووتاندنی خانووی موسڵمانانی ڕۆهینگیا لێکۆڵینەوە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە ئیندیپێدێنت، ئەمڕۆ سێ‌شەممە سەرۆکی ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە کاولکردنی یەکجاریی ٢١٤ گوندی موسڵمانانی ڕۆهینیگیایی لە لایەن سوپا و بووداییەکانی میانمار هەواڵی دا.

لێبوردنی نێودەوڵەتی-ش بۆ جارێکی دیکە بە ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی میانمار لە دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیایی ڕایگەیاند کە "ئانگ سان سووچی" ڕاوێژکاری باڵای دەوڵەت و حکوومەتی میانمار سەبارەت بە دۆخی موسلـانان و پاکتاوی ئیتنیکی لەو وڵاتەدا خۆی لە بێدەنگی داوە و سەری کردۆتە ژێر بەفرەوە.

شایانی باسە کە نزیکەی مانگێک لە دەسپێکردنەوەی شەپۆلی نوێی تەندوتیژییەکانی سوپا و بووداییەکانی میانمار لە دژی موسڵمانانی ئەو وڵاتە تێدەپەڕێت. ئەو ڕووداوانە بۆتە هۆی هەڵاتنی زیاتر لە ۴۱۰ هەزار کەس بەرەو بەنگڵادێش.

لەمناوە ئەوانەی توانیویانە خۆیان لە رێگەی هەڵاتن بۆ بەنگڵادێش دەرباز بکەن بەسەرهاتی زۆر دڵتەزێنیان سەبارەت بە دۆخی خەڵکی پارێزگای ڕاخین و شێوەی هەڵسوکەوتی سوپا و بووداییەکان لە موسڵمانان گێڕاوەتەوە.

News Code 12956

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =