به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رۆک کۆماری ئێران به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی هاوکاری ئیسلامی له بواری ته‌کنۆلۆژیای سه‌فه‌ری وڵاتی قه‌زاقستانی کرد بوو، له میانه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به موسوڵمانانی میانمار به‌ڕێوه چوو.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تاران له‌مباره‌وه وتی: زانست و ته‌کنۆلۆژیا له جیهانی ئیسلامدا گرنگی زۆری هه‌یه و ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان. ئێمه جه‌ختمان کرد که له هه‌موو بواره‌کان میانه‌ڕه‌وی ئیسلامی ده‌توانێت ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنه‌کانی جیهانی ئیسلام بێت و ده‌بێت خۆمان له هه‌رجۆره توندڕه‌وییه‌ک به دوور بگرین.
ئه‌و سه‌باره‌ت به میانمار وتی: هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی به‌شدار بوو کۆک بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌بێت یارمه‌تی ئاواره‌کانی میانمار بدرێت و به‌ر به کوشتاری موسوڵمانه‌کان بگیردرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت گوشار بخرێته سه‌ر ده‌وڵه‌تی میانمار.
ڕۆحانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به دیداری خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان کرد و وتی: له‌م دیداره‌دا ده‌لاقه‌یه‌کی نوێ به‌ڕووی دوو وڵات‌دا کرایه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا به‌رفراوانه و به‌ستێنێکی نوێ بۆ هاوکاری ئه‌منیه‌تی و سه‌ربازی و ئابووری له نێوان دوو وڵات دروست بووه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: له‌م دیداره باسی هاوکارییه‌کانی نێوان تورکیا و ئێران و ڕووسیا له سووریا کرا و هه‌روه‌ها باسی هه‌رێمی کوردستانیشمان کرد که نابێت کێشه‌یه‌کی نوێ بۆ جیهانی ئیسلام سه‌ر هه‌ڵبدات.
ڕۆحانی ئاماژه‌ی به یه‌که‌مین سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی خۆی له خولی دووهه‌می سه‌رۆک کۆماری خۆی کرد و وتی: هیوادارم له هه‌موو به‌ستێنه‌کان هه‌نگاوی نوێ له سوودی خه‌ڵکی ناوچه‌که و جیهانی ئیسلام هه‌ڵبگرین و بگه‌ین به سه‌قامگیری و ئاشتی درێژخایه‌ن له ناوچه‌که و جیهان دا.
Your Comment