به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د فه‌لاحی، فه‌رمانداری شاری بانه له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا هاوخه‌می و سۆزی خۆیی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دوو کۆڵبه‌ری کوژراو له سه‌ر سنووری هه‌نگه‌ژاڵه ده‌ربڕی و سپاسی خه‌ڵکی کرد که ئارامی شاره‌که‌یان پاراستووه.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین به‌داخه‌وه ڕۆژی دووشه‌مه 13 خه‌رمانانی 96 دوو که‌س به هۆی هات و چوو له سنووری هه‌نگه‌ژاڵه ته‌قه‌یان لێ‌کرا و به‌م هۆیه‌وه کوژران و ئێمه‌ش پرسه‌ی خۆمان به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م دوو شارۆمه‌نده ڕاده‌گه‌یه‌نین.
له درێژه‌دا هاتووه: داواکاری سه‌ربازی به جدییه‌ته‌وه به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌که ده‌کات و فه‌رمانداری بانه‌ش ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێت کۆتایی ناکات.
له به‌شێکی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: خه‌ڵکی به‌ڕێزی شاری بانه وه‌ک خۆتان ئاگادارن شاری بانه پێشکه‌وتنی زۆر باشی له‌م ساڵانه‌دا هه‌بووه و له ئێستا خه‌ڵک له هه‌موو شاره‌کانی ئێرانه‌وه دێنه بانه بۆ کڕینی که‌ل و په‌ل و خۆشگوزه‌رانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه بڕێک که‌س که له‌گه‌ڵ په‌ره‌ی ئه‌م شاره نین و خواستیان له‌گه‌ڵ خواستی ئێوه یه‌ک ناگرێته‌وه به‌رده‌وام له دوای ئه‌وه بوون تاکوو زه‌رب له‌م پێشکه‌وتنه بده‌ن.
له درێژه‌دا هاتووه: ئه‌وه‌ی دوێنێ ڕوویدا له‌گه‌ڵ هیچ لۆژیکێک و چوارچێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی یه‌ک ناگرێته‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئێوه پشتی ئه‌م شتانه نه‌گرن و خه‌ڵکانێک به‌شداریان تێدا کرد که زاینهی شاری بانه نین. زۆر سپاسی ئێوه ده‌که‌ین که دووریتان له‌م که‌سانه کرد و به‌ره‌ی خۆتان له‌وان جیا کرده‌وه.
فه‌رمانداری بانه له کۆتایدا جه‌ختی کردووه: ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگه هه‌وڵی بێ وچانی خه‌ڵکی بانه بۆ کار و ئابووری به‌هێزتری شاره‌که‌یانه و ئه‌وه‌ی له ده‌ستم بێت بۆ پێشکه‌وتنی ئه‌م شاره کۆتایی ناکرێت. هه‌روه‌ها به‌ش به حاڵی خۆمان ئاماده‌ین که هه‌موو ڕه‌خنه و گازه‌نده‌کانی خه‌ڵکی شاره بانه له دڵه‌وه ببیستین و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
Your Comment