به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، موحسن ڕه‌زایی وتی: کاره‌ساتی خوێناوی و وه‌حشیانه‌ی میانمار خاڵێکی شه‌رمه‌زارکه‌ره به ناوچاوی مافی مرۆڤ.
ئه‌و له درێژه‌دا جه‌ختی کرد: وڵاتانی ئیسلامی بۆ به‌رگری له موسوڵمانانی میانمار هێزی هاوبه‌ش دروست بکه‌ن.
موحسن ڕه‌زایی له میانه‌ی په‌یامێکی کورتی ئینترنتی داوای له هه‌موو موسوڵمانانی جیهان کردووه که بۆ به‌رگری کردن له موسوڵمانانی میانمار یه‌کگرتوو بن و هێزی سه‌ربازی هاوبه‌ش بۆ ئه‌م بابه‌ته پێک‌بێنن.
شایانی باسه که ماوه‌ی ۲ حه‌فته‌یه ناکۆکی و شه‌ڕ له نێوان موسوڵمانه‌کان و بوداییه‌کانی وڵاتی میانمار هه‌ڵگرساوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که نزیک به ۹۰ هه‌زار موسوڵمانی میانماری ئاواره‌ی سنووره‌کانی ئه‌م وڵاته بن.
Your Comment