بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئێندیپێندێنت بە ئاماژە بە کۆمەڵ کوژی موسڵمانان لە میانمار ڕاپۆرتیان دا کە سەربازانی ئەو وڵاتە ژمارەیەک کەسیان بە زیندووی سووتاندووە یا سەریانیان لە لەشیان جودا کردووەتەوە.
لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس لە ڕۆهینگیا هەڵاتوون و چوونەتە سنووری بەنگلادش و ئاوارە بوون. ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی بەنگلادشیش سنوورەکانی بەستووە و دەڵێت کە توانی وەرگرتنی پەنابەرەکانی نەماوە.
موسڵمانانی ڕۆهینگیا کە حەشیمەتێکی یەک ملیۆن کەسیان لە میانمار هەیە لە ویلایەتی ڕاخین لە ڕۆژاوای میانمار دەژین. ئەو نەتەوە هیچ مافێکی شارۆمەندیان نییە چونکوو میانمارلە ئەوان وەکوو شارۆمەندی خۆی چاو لێناکات و لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ئەوان ئەبێ بگەڕێندرێنەوە بۆ بەنگلادش.
Your Comment