ماتیس لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا دیداری کرد

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ڕەوتی سەفەری خۆی بۆ تورکیا لە گەڵ بەرپرسانی پایە بڵندی ئەو وڵاتە لەوانە سەرۆک کۆمار و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دیداری کرد.

 بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تی ئاڕ تی، جەیمز ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی پایە بڵندی تورکیا، سەردانی ئەو والتەی کردووە و پرسی ناوچەکە لێک دەدەنەوە.

ئەو سەفەرە لە حاڵێکدا ڕوو دەدات کە چەند رۆژ پیش ئێستا، سەر لەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزەکانی ئێرانیش سەردانی تورکیای کردبوو.

ماتیس و ئەردۆغان لە ئەو دیدارە دوو لایەنەدا سەبارت بە پرسی دوو لایەنە و هەروەها گۆرانکاری ئەم دواییانەی ناوچەکە بە تایبەت سووریا و هەروەها ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان وتووێژیان کرد کە هێشتا وردەکاری ئەو دیدارە بڵاو نەکراوەتەوە.

News Code 12241

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =