سەرکردەیەکی داعش لە زمرانی خۆی ڕادەستی حزبوڵڵا کرد

هێزەکانی بەرخۆدانی لوبنان خەریکی شەڕێکی سەخت لە گەڵ داعشن لە ناوچەی قەلەموون و ڕێژەیەک لە تیرۆریستەکانی داعش خۆیان ڕادەستی هێزەکانی حزبوڵڵا کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، سوپای سووریا و هێزەکانی بەرخۆدانی لوبنان لە بەرزاییەکانی جراجیر پێشڕویی بەربڵاویان کردووە.

سوپای سووریا و بەرخۆدانی لوبنان بەرزاییەکانی ئەبو خەدیج کە دەڕوانیتە سەر دەشتایی جراجیر بە تواوەتی کۆنترۆڵ کردووە.

کەناڵی مەیادین ڕاپۆرتی دا: ئەحمەد وەحید عبد بەرپرسی بەشی زمرانی و لە سەرکردەکانی داعش خۆی و هێزەکەیی ڕادەستی بەرخۆدانی لوبنان کردووە.

هێزەکانی بەرخۆدانی لوبنان گەیشتنە بەرزاییەکانی حرف موسڵ لە قەلەمونی ڕۆژاوا لە سووریا. ئەو بەرزاییە خاڵێکی ستراتیژیکە، بە شێوەیەک کە دەڕوانێتە مۆڵگەکانی داعش لە جرود بریج.

بەرخۆدانی لوبنان لە سێ میحوەرەوە لە نێوان سووریا و لوبنان تەنگی بە داعش هەڵچنیوە.

سوپای لوبنانیش ڕێڕەوەکانی مرتبیا، کەهف و کاف کە داعشییەکانی تێدان تۆپ باران کرد.

هێزەکانی حزبوڵڵا لە ناوچەی ستراتیژیکی جەبەل موسڵ لە بەرزاییەکانی بریج کە بە تواوەتی زاڵە بە سەر ڕێڕەوی فیخا پیشڕەویی بەرچاویان هەبووە.

هاوکات سەرچاوە لوبنانییەکان لە فڕینی کۆپتەری لوبنانی بە سەر ناوچەکە و کردنە ئامانجی مۆڵگەی تەکفیرییەکان هەواڵ دەدەن.

کەناڵی ئەلمێنار ڕاپۆرتی دا: زۆربەی چەکدارە داعشییەکان لە ڕێڕەوی زمرانی لە قەلەمونی ڕۆژاوا پاش ئەوەی کە کرانە ئامانج خۆیانیان ڕادەستی هێزەکانی بەرەی بەرخۆدان و سوپای سووریا کرد.

ئەلمێنار لە کۆنترۆڵ کردنی دەشت و بەرزایی موخەیرەمە لە بەرزاییەکانی ڕاس بعلبک و قاع هەواڵیان دا.

بە راپۆرتی ئەو کەناڵە، سوپای لوبنان مۆڵگەکانی داعشی لە بەرزاییەکانی ڕاس بعلبک و قاع کردووەتە ئامانج.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە خاچی سووری لوبنانیش بە دەرکردنی بەیانییەیەک لە ئامادە بوونی هێزەکانی خۆی و ئامبوڵانسەکانیان لە بەرزایی ڕاس بعلبک و قاع کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی سوپا و بەرخۆدانی لوبنانی دژی تیرۆریستەکانی تێدا دەست پێ کردووە، هەواڵی دا.

سوپای لوبنان لە ٥ میحوەرەوە خەریکی پێشڕەوی بۆ کۆنترۆڵ کردنی ناوچە ژێر دەستەکانی داعش لە ڕاس بعلبک و قاع و فاکهەیە.

کەناڵی هەواڵی جەزیرە ڕایگەیاند کە ئەو ئۆپراسیۆنە بە فەرمانی ژۆزێف عەون فەرماندەی سوپای لوبنان دەستی پێکردووە.

News Code 12109

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =