بە راپۆرتی ئاژنسی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ دابین کردنی چەکی کیمیایی ژاراویی بەرهەڵستکارانی سووریا لە لایەن ئەمریکا و بەریتانیاوە، فامکردنی کردەیەکی لەو چەشنەی بە نامومکین زانی.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ماریا زاخاروا لە پەیامێکی فەیسبووکیدا ڕایگەیاندووە کە دابین کردنی مادەی کیمیایی شاراوە لە پشت ڕووداوی کوژرانی منداڵانی سووریا بۆ تیرۆریستان کارێکی ناباوەڕانە و لە دەرەوەی فام و تێگەیشتنی مرۆییە.
شایانی باسە ڕێکخراوی قەدەغەی بە کارهێنانی چەکی کیمیایی (OPCW) لە مانگی ژوئەندا ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا باس لە بە کارهێنانی گازی ژاراویی "سارین" لە چەکی کیمیایی کەڵک لێوەرگیراوە لە هێرش بۆ سەر "خان شیخون"ی ئیدلیب لە مانگی ئایپرێلی ئەمساڵدا دەکات. بەڵام ئەو ڕێکخراوە لە هەواڵەکەی خۆیدا ڕوونی نەکردبووەوە کە کام یەک لە گرووپە بەشدارەکانی ئەو شەڕە کەڵکی لە چەکی کیمیایی وەرگرتووە.
ئەو لە کاتێکدایە کە فەیسەڵ مقداد، جێگری وەزارەتی دەرەوەی سووریا واشنتۆن و لەنەدەنی بە دابین کردنی گازی ژاراوی بۆ تیرۆریستان تۆمەتبار کرد و وتی کە مادە بە کارهێنراوەکان لەو گازە کیمیاییە لە لایەن کارخانەگەلی بەریتانی و ئەمریکییەوە بەرهەم هێنراون.
Your Comment