به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌لاح عوبه‌یدی، وته‌بێژی ڕه‌وتی سه‌در به نوێنه‌رایه‌تی لە موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاند که حه‌شدی شه‌عبی نمانه‌ی ئازادی عێراقه.
ڕۆژنامه‌ی ئیتحاد نووسی که سه‌در گفتوگۆی درێژ ئه‌نجام نادات و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئه‌م گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌که‌ی سه‌در ئه‌نجام بوو.
وته‌بێژی ڕه‌وتی سه‌در له‌م گفتوگۆیه ڕایگه‌یاند که سه‌در داوای نه‌کردووه که حه‌شدی شه‌عبی ههڵبوەشێتهوه، ئه‌و داوای یاسایی بوونیانی کردووە.
عوبه‌یدی جه‌ختی کرد: حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ک نوێنه‌ری یاسایی خه‌ڵک و ئێمه‌ش وه‌ک نوێنه‌ری دینی خه‌ڵکی عێراق بوختانی زۆرمان بۆ دروست ده‌کرێت که هه‌مووشی ئامانجیان ئه‌وه‌یه که گه‌نده‌ڵییه‌کانی خۆیان بشارنه‌وه، ئێمه له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که حه‌شدی شه‌عبی هێمای ئازادی عێراقه و له ناوچه ناشیعهکانیش خه‌ڵک پێشوازیان لێده‌که‌ن.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه هه‌ڵه‌ش کراوه و نابێت ڕێگە بدرێت که ئه‌م هێزانه گه‌نده‌ڵییه‌کان بشارنەوە.
عوبه‌یدی زیادی کرد: سه‌در ته‌نیا داوای کردووە که چه‌که‌کان ته‌نیا له ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و هه‌موو هێزه‌کان له ژیر کۆنترۆڵی یاسا و ده‌وڵه‌تدا بن تاکوو بۆ کاری گه‌نده‌ڵی به‌کار نەهێنرێن. هه‌ر بۆیه ئه‌و چه‌که‌ی که به حه‌شدی شه‌عبی سپێردراوه ده‌بێت دۆستانه ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت بکرێته‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها ڕه‌تی کردووه که سه‌در بیه‌وێت سه‌ردانی میسر بکات. شایانی باسه که سه‌در له دوای سه‌ردانی سعوودییه‌وه چه‌ندین جار داوای کردووه که حه‌شدی شه‌عبی ههڵبوەشێتهوه.
Your Comment