بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی خەندان لێدوانێکی ڕۆژنماەوانی ئه‌ندریا كارلۆڤ باڵوێزی رووسیا لهئهنقهرەی بڵاوکردەوە کە تێدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە تا ئه‌و كاته‌ی توركیا ئه‌و مه‌رجانه‌ی رووسیا جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وا سه‌رجه‌م لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره بۆ دانوستان وگفتوگۆ له‌گه‌ڵ مسكۆ سوودیان نابێت.
باڵوێزی رووسیا وتیشی: ئه‌نقه‌ره له‌لایه‌ك باس له‌وه‌ده‌كات كه ئاماده‌ی گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ مسکۆ به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێك لێدوان له‌به‌رپرسانی توركه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه كه دوورن له‌خواستی گفتوگۆكردن.
ئه‌ندریا كارلۆڤ سه‌باره‌ت به‌خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسییه‌كه پرسی، تۆ بڵێی له‌كاتی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌دا به‌ڕێكه‌وت ئه‌و ژماره زۆره له‌میدیاكاران له‌شوێنی رووداوه‌كه ئاماده‌بووبن و سات به‌ساتی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و گرووپه چهكدارهشی كه فڕۆكه‌كه‌یان خسته‌خواره‌وه تۆمار كردبێت و ده‌ستبه‌جێ وێنه و ڤیدیۆی خستنه خوارهوهكهیان بڵاوكرده‌وه.
كارلۆڤ ڕایگەیاند کە جگه له‌وه سه‌ركرده‌ی ئه‌و گرووپه چه‌كداره‌ی فڕۆكه‌وانه رووسیه‌كه‌ی كوشت له‌وێنه‌و ڤیدیۆكاندا زۆر به‌ئاشكرا دیاره كه توركه نه‌ك سوری و ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرایه كێیه؟
وه‌ك باڵوێزه‌كه‌ی رووسیا وتی ناكرێت ئه‌و رووداوانه به‌شێوه‌یه‌كی سانا تێپه‌ڕببن و رووسیاش به‌بێ داوای لێبوردن و هیچ قه‌ره‌بوویه‌ك ئه‌و دۆسێیه له‌یاد بكات.
Your Comment