بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش بەڕێوەچوونی کێبڕکێیەکانی سەرەتایی چوار کێشی دووهەمی کێبڕکێیەکانی زۆرانی ئاسیا کە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەوە لە دیهلی نەوی هیندستان دەستی پێکرد، بێهنام ئێحسان پوور لە کێشی ٦١ کیلۆگرام، عەلیڕەزا کەریمی لە کێشی ٨٦ کیلۆگرام و یەدوڵڵا موحبی لە کێشی ١٢٥ کیلۆگرام گەیشتنە قۆناغی کۆتایی و حامد ڕەشیدی لە کێشی ٧٠ کیلۆگرامیش لە دیدار پلەی چوارەمی وەدەست هێنا.
بە پێی وەدەست هێنانی یەک میدالیای زیو و سێ برۆنز و ٣٣ خاڵ لە ڕۆژی یەکەم و هەروەها لانیکەم ٣٣ خاڵ لە لایەن زۆرانبازانی وڵاتەوە لە ڕۆژی دووهەم، هەڵبژاردەی زۆرانیئازادی ئێران بووە پاڵەوانی پێش وەختی سیەمین خولی ئەو کێبڕکێیانە.
Your Comment