ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: میدل ئیست نیووز سەبارەت بە هۆکارەکانی مانەوەی ڕووسیا لە سووریا، سەرەڕای ڕووخانی دەوڵەتی بەشار و پاڵپشتیی مەرجدار لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی ئەو وڵاتە، دەنووسێ: ڕووسیا هەوڵ دەدا لەو ڕێگەوە تەرکیزی بخاتە سەر سەقامگیریی دۆخەکە لە باشووری سووریا و پێشگری لە دابەشبوونی ئەو وڵاتە.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ڕووسیا لە پاش ڕووخانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد لە 2024دا، پەیوەندیی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی نوێی دیمەشق پاراستووە و هەنگاوگەلێکی دیپلۆماتیکی دووقۆڵیی گرینگ و لەوان گفتوگۆی تەلەفۆنی "ڤیلادیمیر پووتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا و "ئەحمەد شەرع"ی سەرۆکی کاتی سووریا و هاوکات سەردانی وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ مسکۆ و بانگهێشتکرانی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ڕووسیا-عەرەب، هەڵگیراوە.
میدل ئیست نیووز بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی میدیاگەلی ڕووسی، دەشڵی: سەرەڕای باسی دیپلۆماتیک، دەوڵەتی کاتی سووریا خوازیاری گەڕانەوەی گەشتی پۆلیسی ڕووسیا بۆ پارێزگا باشوورییەکانی ئەو وڵاتەیە و ئەوە لە کاتێکدایە کە باسەکان سەبارەت بە کرانەوەی کۆریدۆرێکی مرۆیی لە نێوان ئیسرائیل و پارێزگای سوەیدا پەرەی سەندووە و ڕووسیا لەوبارەیەوە زۆر نیگەرانە.
نیکۆلای سۆخۆف کارناس و توێژەری باڵای ناوەندی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوینی سەر بە "ڕێکخراوی نیشتمانی توێژینەوەگەلی ئابووری جیهانی و پەیوەندە نێودەوڵەتییەکانی پریماکۆف"، لەوبارەیەوە بە میدل ئیست نیووزی ڕاگەیاند: گەڕانەوەی گەشە پۆلیسەکانی ڕووسیا بۆ پارێزگاکانی باشووری سووریا هەنگاوێکی ژیرانەیە و ئەم کارە بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان و سەقامگیریی ناوچەگەلێکە کە ئیسرائیل تێیاندا چالاکە.
سۆخۆف وتیشی: کردنەوەی کۆریدۆری مرۆیی دەتوانێ بە مانای دابەشکرانی شاراوەی سووریا و داگیرکەرانی ڕاستەقینەی بەشێک لە خاکی ئەو وڵاتە لە لایەن ئیسرائیلەوە بێت.
ناوبراو جەختیشی کرد: ڕووسیا تەنیا بە پلانێکی تەواو مرۆیی و کاتی، لە ژێر چاودێریی ڕێکخراوەگەلی نێودەوڵەتیی وەک ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یان خاچی سوور و لە چوارچێوەی پاراستنی سەروەریی سووریا و دانەمەزرانی ڕێکخراوەگەلی ئەمنی و ئابووری، ڕازی بەو کارە دەبێت.
ئەو کارناسە ڕووسییە، سەبارەت بە ئاکاری حکوومەتی نوێی سووریا، ڕایگەیاند: ڕاگەیاندنی دەستووری کاتی لە بەرواری 13ی مارچی 2025، دوو کێشەی بنەڕەتی واتە نەبوونی کۆنتڕۆڵێکی ڕاستەقینە بە سەر گرووپگەلی چەکدار و لاوازی لە پاڵپشتیی کەمینەکانی تێدا بەدی دەکرا. بە تایبەت توندتیژییەکان، متمانە بە بەڵێنە هاوپەیوەندەکان بە یەکڕیزی و گشتگیریی لەناو بردووە و سەبارەت بە میکانیزمەکانی دادپەوەریی گواستنەوەیی، گومانگەلێک لە ئارادایە و دەوڵەتی دیمەشقیش ئەگەرچی لێهاتوویی خۆی لە دامەزراوەکاری و پەیوەندی لەگەڵ هاوبەشانی بیانی نیشان داوە، بەڵام هێشتا نەیتوانیوە ئاسایشی یەکجاری لە ناوخۆی وڵاتەکەی سەقامگیر بکات.
سۆخۆف ڕاشیگەیاند: یەکەمایەتی ڕووسیا پاڵپشتی لە ڕیفۆڕم لە کەرتی ئەمنی، پاراستنی کەمینەکانی عەلەوی، درۆزی، مەسیحی و کورد و تۆکمەی هێرارشییەتی بەڕیوەبەریی دامودەزگا ئەمنییەکان دەبێت و هەر بۆیە سیاسەتگەلی ڕووسیا لە سووریادا، بەپێی چوار تەوەری سەرەکی، پاڵپشتی لە باشووری سووریا، یارمەتی ئابووری مەرجدار، هاوئاهەنگی لەگەڵ پاڵپشتانی دەوڵەتی گواستنەوەیی و لەوان تورکیا، قەتەر، عەرەبستان و پاڵپشتی لە دادپەوەریی گواستنەوەیی، دەبێت.
میدل ئیست نیووز لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا بەو ئەنجامە دەگات کە: ڕووسیا لای وایە کە دەبێ دەرفەتێک بدرێتە ئیسلامخوازانی سووریا، بۆ ئەوەی بتوانن ئاسایش و سەقامگیریی جێگر بکەن و بەرەو دەوڵەتێکی مۆدێرن بە دامودەزگای نوێنەرایەتییەوە هەنگاو بنێت. بەڵام کارناسان هوشدار دەدەن کە داڕمانی ئاسایش، هەڕەشەی نزیکی ڕووخانی کەرتی ماڵی و ئابووری، دەستەوەستانی لە هەنگاونانی خێرا بەرەو حکوومەتێکی گشتگیر، لە پەنای ئاستەنگە ئاڵۆز و هاوپەیوەندەکان بە دەوڵەتی گواسینەوەیی و خود سەرۆکی ئەو دەوڵەتە، مەترسیی تەقینەوەیەکی کۆمەڵایەتی ڕاستەقینەی بەدواوەیە و ئەوە لە کاتێکدایە کە نیشانە سەرەتاییەکانی سەقامگیری لە سووریا، لە هەلومەرجی بشێویی ڕۆژهەڵاتی ناوین، هێشتاش زۆر شکێنەرە.
Your Comment