AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٣ ١٠:٤٢

هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا دەستی پێکرد

هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا دەستی پێکرد

ئەمڕۆ لە سووریا یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بەڕێوە دەچێت؛ هەڵبژاردنێک کە لە دۆخی تایبەت بەڕێوە دەچێت و هەوڵی بەربژێرەکان چارەسەری پرسی ئابووری دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەڕەوتی یەکەم هەڵبژاردنی سووریا دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئەمڕۆ یەکشەممە هەزار و 587 بەرژێر بۆ بەدەستهێنانی 140 کورسی لە مەجلیسی شەعەب ڕکابەری دەدەن. ئەو کورسیانە لە 60 ناوەندی هەڵبژاردن لە پارێزگا جیاوازەکانی سووریا جگە لە سوەیدا، ڕەققە و حەسەکە دابەش کراوە و هەموو خەڵکی سووریا تێیدا بەشداریان نییە.

جگە لە ئەوە، بە پێی بڕیاری ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی کە وەکوو سەرۆک کۆماری کات سووریا ناسراوە، 70 کورسی دیکەی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن ناوبراوەوە دیاری دەکرێت و ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان دەگاتە 210 کەس.

بە پێی دۆخی ناسەقامگیری ئەو وڵاتە و شپۆلی بەربڵاوی ئاوارەیی و کۆچبەری هاووڵاتیان، تەنیا بە ئەندامانی شاندی هەڵبژاردنەکان واتا نزیک بە 6 هەزار کەسی هەڵکەوتە، گەورەکان و نوێنەرانی چینە جیاوازەکان مافی دەنگدان دەدرێت. ئەو شێوە بە پێی ڕاگەیێندروای دەستوور و فەرمانی سەرۆک کۆمارری بە ژامرەی 66 لە ساڵی 2025 لەسەر بنەمای پێکهێنانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان جێبەجێ کراوە.


بە گوێرەی راپۆرتەکان، بەرنامەی بەربژێرەکان زۆر هاوشێوەی یەکترە و زیاتر لەسەر باشتر کردنی دۆخی بژێوی ژیان، ئاوەدان کردنەوە، ڕەخساندنی هەلی کار و پاڵپشتی لە گەڵاڵە بچووکە ئابوورییەکان دانراوە.






News ID 57078

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha