AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٦ ٠٩:٣٦

کۆبوونەوەی خەڵکی سوەیدا بۆ سەربەخۆیی

کۆبوونەوەی خەڵکی سوەیدا بۆ سەربەخۆیی

خەڵکی شاری سوەیدا بە گردبوونەوەی بەربڵاو لە گوند و شارەکان، لە دژی توندوتیژی و هێرشە چەکدارانەکان خۆپیشاندانیان کرد و داوای خۆبەڕێوەبەریان کرد.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاری درۆزی نشینی سوەیدا لە باشووری سووریا کۆبوونەوەی بەربڵاوی خەڵک لە شار و شارۆچکەکانی ئەو دەڤەری بە خۆوە بینی کە لە دژی توندوتیژییەکان و هێرشە چەکدارانەکان وەستانەوە و داوای ئازادی، خۆبەڕێوەبەری و گەڕانەوە بۆ گوندە وێرانەکانیان کرد.

لە ئەو خۆپیشاندانە، ناڕازیان داوای کۆتایی هێنان بە گەمارۆکان، کرانەوەی ڕێگا مرۆییەکان و بازرگانی مسۆگەر کراو و دەستەبەر کردنی ئازادی هاتوچۆیان کرد و لەسەر دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان بە بێ دەستێوەردانی دەسەڵات جەختیان کرد.

چالاکگەلێک وەکوو نەسیر ئەبوو حەیلا باسی گەڕانەوە بۆ گوندەکانی خۆیانی کرد کە گرووپە چەکدارەکان وێرانیان کردووە و هەروەها داوای ئازادی بۆ هەموو گرووپە درۆزییەکان، مەسێحییەکان و موسڵمانەکانیان کرد.

هەروەها ڕاقیا شاعیرە، شاعێر و چالاکی ژن، ڕایگەیاند کە ناڕازیان لە سوەیدا داوای پاراستنی کەرامەت و ئازادی پاریزگای خۆیان و دوور لە هەر جۆرە دەستێوەردانێکی دیمەشق یان حکومەتێکی دەرەکی کرد.


News ID 56426

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha