AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٦ ١١:٤٥

دۆزینەوەی تەرمی شێواوی هاووڵاتیانی بزربووی سووری

دۆزینەوەی تەرمی شێواوی هاووڵاتیانی بزربووی سووری

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە دۆزینەوەی تەرمی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە کە بە دەستی ڕژیمی جۆلانی ئیعدام بووبوون، هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرت ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلەمەیادین، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە تەرمی پێنج هاووڵاتی ئەو وڵاتە کە لە ڕەوتی هێرشەکانی ئەم دواییە لە 16 ی ژووییەی ڕابردووەوە تا ئێستا شوێن بزر بووبوون لە نەخۆشخانەکانی مواساه و موجتەهید لە پارێزگای سوەیدا دۆزرایەوە.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە تەرمی حەوت کەسی دیکە لەوانە ژنێکی سووریایش کە بە دەستی هێزەکانی جۆلانی لە هێرش بۆ سەر سوەیدا ئیعدام کرابوون دۆزرایەوە.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوەکانی هێرشە چەکدارانەکان و ئیعدام و هەروەها هێرشەکانی ئیسرائیل گەییشتووەتە 2 هەزار و 26 کەس.



News ID 56703

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha