AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٨ ١٩:٣٠

ئاوارەبوونی 430 هەزار سووری لە ڕژیمی جۆلانیدا

ئاوارەبوونی 430 هەزار سووری لە ڕژیمی جۆلانیدا

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاوارەبوونی زیاتر لە 430 هەزار سووری لە ئەنجامی توندوتیژی تایفەیی و هەڵمەتی تۆڵەئەستێنانەی ڕژیمی جۆلانی لە پاش ڕووخانی بەشار ئەسەد هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە زیاتر لە لە 430 هەزار سووری لە نێوان دیسامبێری 2024 تا جووڵای 2025 (پاش گٶرانی دەسەڵاتی سووریا)، لە ئەنجامی پەرەسەندنی توندوتیژی تایفەیی و هەڵمەتی تۆڵەئەستێنانەی ڕژیمی جۆلانی لە ماڵ و شاری خۆیان ئاوارە بوونە.

ئەو ڕێکخراوە هەڵمەتی تۆڵەئەستێنانە، توندوتیژی تایفەیی، ناکۆکی خاوەماڵێتی و داگیرکارییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە باشووری سووریا بە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم شەپۆلە نوێیە لە ئاوارەیی خەڵکی سووریا لە دوای قۆناغی گواستنەوەی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند و وتیشی: زۆرترین ڕێژەی ئاوارەکان تایبەت بە پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا بووە.

News ID 57391

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha