بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژینراڵ بەها حەلال، کارناسی پرسە سەربازی و ستراتژییەکانی لوبنان هوشداری دا کە ئیسرائیل خەریکی ڕاپەڕاندنی پڕۆژەی مەزنی خۆی لە ژێر ناوی "کۆریدۆری داود"ه کە ئامانجی کۆتایی گەیشتن بە سنوورەکانی عێراق و کردنەوەی ناوچەی مەودا و ناسەربازی لە چەند شوێنی گرینگی ناوچەکەیە.
وتیشی: ئیسرائیل هەوڵ دەدا ناوچەی سوەیدا لە سووریا جودا بکاتەوە و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی "شمشێری بەشان"ی لە جەبەلولشەیخ دەستی پێکردووە کە بەرەو ڕۆژهەڵاتی سووریا پەرە دەستێنێت.
ئەو کارناسە لوبنانییە، ڕاشیگەیاند: ئیسرائیل پاش درێژەدان بەو ئۆپەراسیۆنە و گەیشتن بە ڕێڕەوگەی بووکەماڵ لە سنووری عێراق و سووریا، بە بیانووی شەڕ و ناکۆکیی لەگەڵ حزبوڵڵای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی، هەوڵی کردنەوەی هەرێمی ئەمنیی لە ناوخۆی عێراق دەدات.
Your Comment