بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی باڵای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی گەلی سووریا، هەڵبژاردنەکانی 2025 پەرلەمانی لە 11 پارێزگای سووریادا بەڕیوە چوو و جگە لە پارێزگا درۆزینشینەکان، سوەیدا، حەسەکە و ڕەقە ک بندەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) دان، خەڵکی پێشوازییەکی باشیان لە هەڵبژاردنەکان کردبوو.
کۆمیتەکە ڕاشیگەیاند کە هەڵبژاردنەکان بە سیستەمێکی نوێ بەڕیوەچووە و 140 پەرلەمانتار هەڵبژاردراون و 70 پەرلەمانتاری تر (واتە یەک لە سێی پەرلەمانتاران) بڕیارە راستەوخۆ لە لایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەوڵەتی کاتی سووریا دەستنیشان بکرێن.
کۆمیتەی باڵای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی گەلی سووریا ئاماژەی بەوەش دا کە هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان لە پارێزگاکانی سوەیدا، ڕەقە و حەسەکەش بە هۆی "ئاڵنگارییە ئەمنییەکان" دوا خراون.
Your Comment