بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەت باخچەلی سەرۆک پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا(MHP) لە لێدوانێک بۆ گرووپی پەرلەمانی حزبەکەی، وەک لێکدانەوەیەک بۆ گۆڕانکارییەکانی ئێستای تورکیا، وتی: ئامانج ڕێبازێکە گرتوومانەتە بەر کە ئامانجێکی ئەخلاقییە و پێویستە سیاسەتیش لەو بوارەدا هاوبەش و هاوڕا بێت.
باخچەلی بە ئاماژە بە کۆتاییهاتنی کۆمیسیۆنی هاوڕیزی نیشتمانی پەرلەمانی تورکیا، وتیشی: دەبێ خۆمان ببوێرین لە نابەرپرسایەتی و تاوانبارکردنی یەکتر. دەبێ بزانین هەموو شتێک بۆ تورکیا دەکرێت و ئەوانی سەرپێچی لەو باوەڕە دەکەن، لەباری ئەخلاقی، ویژدانی و سیاسییەوە بەرەوڕووی پاشهاتی قورس دەبنەوە.
سەرۆکی مەهەپە لە کۆتاییدا بانگەوازی ئۆجەلانی بە تاقە پێوەڕی ڕەوا بۆ ئاشتی زانی و جەختی کرد: لە دەرەوەی بانگەوازی 27ی فێڤرییەی ئیمرالی، هەرچی وتراوە و پێشنیار دراوە، هیچ و ناڕەوایە و بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ ئێمە بەردی بناغەی کارە و ئەوی بەپێی ئەو بناغەیە بجووڵێتەوە، مرۆڤێکی ژیرە.
Your Comment