-
سووریا و ئیسڕائیل ئاگربەستیان کرد
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و سوریای بە نێوەندگیری واشنتۆن ڕاگەیاند.
-
پێناچێت هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە داهاتوویەکی نزیکدا دەستپێبکاتەوە
سەرەڕای ڕاگەیاندنی فەرمی حکومەتی عێراق لەسەر دەستپێکردنەوەی دەستبەجێی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵین هێشتا بەستێنی جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە خۆش نەبووە.
-
نوێنەری کوردی سووریا بۆ مێهر: هەسەدە هەرگیز چەک دانانێت؛ چەکدانانی پەکەکەش سەرناکەوێت
نوێنەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکات کە کوردی سووریا بە هیچ لەونێک بەشێک نابێت لە ڕێککەوتنی نێوان ئەکەپە و پەکەکە و چەک دانانێت.
-
نوێنەری مەجلیس: هەڵوێستی ئێران ڕوونە؛ بە بێ دەستەبەریی متمانەپێکراو دانوستان ناکەین
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس وتی: مەرجی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەسپێکی دانوستانەکان، وەرگرتنی دەستەبەربکاری ڕاستەقینە لەلایەن بەرانبەرە و بێ ئەو دەستەبەرکارییە دانوستان بێ دەرەنجامە.
-
باخچەلی: بانگەوازی ئۆجەلان هەسەدەیش دەگرێتەوە
باخچەلی دەڵێت: بانگەوازی ئۆجەلان بۆ دانانی چهك هەسەدەش دەگرێتەوە و داوایان لێدهكات نهكهونه "داوی زایۆنیستەکانەوە".
-
ئەلمیادین هەواڵی هەڵاتنی جۆلانی سڕیەوە
کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک هەواڵی "هەڵهاتنی جۆلانی لە دیمەشق و تیرۆرکردنی وەزیری بەرگرییەکەی" سڕیەوە.
-
خەونی دابەشکردنی سووریا؛ بۆ ئیسرائیل بەردەوامە لە بوردومانی دیمەشق؟
ڕژیمی زایۆنی لە کاتێکدا دەستدرێژیی بەربڵاوی سەربازی کردە سەر خاکی سووریا، کە چاودێران لایان وایە، تلاڤیڤ خەونی دابەشکردنی بۆ سووریا دیوە.
-
رێکەوتنی بەغدا و HKN و پەیوەندی لەگەڵ هێرشە درۆنیەکان
رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە لایەک رێککەوتنی بەغدا لەگەڵ HKN وە هێرشە درۆنیەکان بۆ سەر کیلگەنەوتیەکان و پەیوەندیان لەم شڕۆڤەیەدا تیشکی دەخرێتە سەر.
-
وەزیری ئیتلاعاتی ئێران: دزەمان کردۆتە ناو ئیسرائیل
وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وتی: دزەکردن لە وڵاتدا بووە و لە دەشبێت، وەک چۆن ئێمەش لە وڵاتانی تر و لە ڕژیمی زایۆنیدا دزەمان کردووە.
-
ئێران: یەکیتی ئەورووپا دەبێ واز لە "سنەپ بەک" بێنێت
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لە کۆنفڕانسی هاوبەشی خۆی لەگەڵ ئەورووپییەکان کرد و وتی: لەو کۆنفڕانسەدا جەخت لەوە کرا کە بۆ ئەوەی یەکیتی ئەورووپا و سێ وڵاتی ئەورووپی ڕۆڵێکی کارا بگێڕن، دەبێ بەرپرسانە بجووڵێنەوە.
-
عێراقچی: هەڵوێستی هەڵەی ئەورووپا، نائەمنی لە جیهان بڵاو کردەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەڵوێستی هەڵەی هەندێک وڵاتی ئەورووپی بۆ پاڵپشتی لە هەڵمەتی دەستدرێژانەی ئیسرائیل، بۆتە هۆی ئاساییبوونەوەی یاسابەزاندن و تەشەنەی نائەمنی لە جیهاندا.
-
بەشداریی چێشت لێنەرانی کرماشانی لە شۆ کەیسی چین
چێشت لێنەرانی کرماشانی لە شۆ کەیسی چیندا کە بە بەشداریی نوێنەران و گەشتیارانێکی زۆر لە وڵاتانی جۆراوجۆر، لە وڵاتی چین بەڕێوە دەچێت، دۆینەی کرماشانیان وەک خۆراکێکی خۆماڵی و خۆجێی لێنا و ناساندیان.
-
ئەردۆغان: پێش بە ئیسرائیل نەگیرێت، ئاگر لە ناوچە و جیهان بەردەدات
سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە ئیسرائیل دەوڵەتێکی تیرۆریستییە کە هیچ پرێنسیپێکی نییە، جەختی کرد کە ئەگەر خێرا پێش بەو دڕندەیە نەگیرێت، بێ گومان ئاگر لە ناوچە و جیهان بەر دەدات.
-
جۆلانی دیمەشقی بەجێهێشت؛ وەزیری بەرگری سووریا کوژرا
کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاند کە ئەحمەد شەرع سەرۆکی ڕژێمی دەسەڵاتدار لە سووریا لەگەڵ بنەماڵەکەی دیمەشقی بەجێهێشتووە.
-
سەرهەنگی پاسدار محەمەد یۆسفیان:
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سووریا و وەهمی ئازادی و ئاسایش
دەستدرێژیی ئەمدواییەی ڕژیمی زایۆنی دژی سووریا سەرەڕای دانانی سەرکردەیەکی گوێلەمست لە دیمەشق، گرینگیی ڕوانینێکی قووڵتر و وردبیاننەتر بۆ ڕووداوەکانی دەوەربەرمان دەسەلمێنێت.
-
چەکدانانی پەکەکە، ڕێخۆشکەرە بۆ ئاشتی؟
ڕێکخراوی پرسە نێودەوڵەتی و ئەمنییەکانی مارشاڵی ئەڵمانیا، لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاوڕدانەوە لە هەڵمەتی چەکدانان و چەکسووتاندنی ئەمدواییەی پەکەکە بەپێی فەرمانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دەپرسێت کە ئایا ئەو هەڵمەتە ڕێخۆشکەرە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی سەقامگیر؟
-
درۆزییەکان خوازیاری کرانەوەی ڕێڕەو لە کوردی سووریا دەکەن
سەرۆکایەتی ڕۆحانی درۆزییەکانی سوەیدا بە ئاماژە بە قەیرانی مرۆیی لەو شارە، خوازیاری کرانەوەی ڕێڕەوگەیەک بەرەو ناوچە کوردنشینەکان و سنووری ئۆردۆن بوون.
-
ڕاگەیاندنی هاوخەمی ئێران بۆ دەوڵەت و گەلی عێراق
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە شاری کۆتی عێراق، پەیامی سەرخۆشی و هاوخەمیی لەگەڵ دەوڵەت و گەلی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
-
ئیدارەی خۆسەری کوردی یارمەتییەکانی ڕەوانەی سوەیدا کرد
ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا وێڕای ناردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی بە پەلەی بۆ سوەیدا، خوازیاری پاڵپشتیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە خەڵکی زیانبەرکەوتووی ئەو پارێزگایە بوو.
-
بەرپرسێکی ئەمنیی ئێران بۆ ڕاشاتودەی: دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە
بەرپرسێکی باڵای ئەمنیەتی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕاشاتودەی وێڕای هۆشداریی بە ئەمریکا سەبارەت بە کۆنترۆڵی هێزە بەوەکالەتەکانی لە ناوچەکە، جەختی کرد تاران ئامادەی وەڵامدانەوە بە هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیلە.
-
واشنتۆن: چاوەڕوانین ئێران دەسپێکەری دانوستانەکان بێت؛ ترامپ پەلەی نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دووپات کردنەوەی پاگەندەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ویستی دانوستان لەگەڵ ئێران، پاگەندەی کرد کە واشنتۆن چاوەڕوانە کە تاران دەسپێکەری دانوستانەکان بێت.
-
بەقایی: ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕەواییان نەماوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ناوەندە نێودەوڵەتییەکان خەریکی لەدەست دانی ڕەوایی، کارامەیی، دەسەلات و ئەرکی خۆیانن.
-
هێرشی لاشخۆرەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر سووریا؛ مێژوو بۆ خۆفرۆشەکان دووپات دەبێتەوە
کوشتوبڕی تەکفیرییەکان لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە لە سووریا، ئەبێ جۆلانی تێگەیاندبێت کە ئیسرائیل هەرگیز ڕژیمێکی جێگای متمانە نییە کە ڕازیی ببێت بە کشانەوە لە هەڵوێستەکان و کۆتایی بهێنێت بە داگیرکاری.
-
هێزەکانی حکومەتی جۆلانی لە سوەیدا کشانەوە
سەرچاوە خۆجەییەکانی سووریا پاگەندیان کرد کە هێزەکانی حکومەتی کاتی سووریا دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانیان لە سوەیدا، کشانەوەیان لە ئەو شارە دەست پێکرد.
-
کاردانەوەی ئێران بەم هێرشی ئیسڕائیل بۆ سووریا؛ لایەنگری سووریاین
وەزیری دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی ئیسڕائیل بۆ سەر سووریا وتی: بەداخەوە ئەمە پێشبینیکراو بوو.
-
ئیسڕائیل لازقیەی بوردۆمان کرد؛ خۆپیشاندان لە سووریا
ئیسڕائیل دوای بوردۆمانی دیمەشق پایتەختی سووریا، شەوی ڕابردوو هێرشی کردە سەر لازقیە.
-
ئەمریکا لە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە
میدلئیست فۆرەم لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە ناکۆکیی نێوان ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بە تایبەت پاش ڕێکنەکەوتنی ئەو هێزانە لەگەڵ دەوڵەتی نوێی سووریا و پێشبینی دەکاتە کە ئەم ناکۆکییە ئەگەری هەڵوەشانەوەی هەسەدە و کۆتایی پاڵپشتیی ئەمریکا لەوان هەیە.
-
ئیسڕائیل دیمەشقی بوردۆمان کرد؛ جەولانی هەڵات
دوابەدوای هێرشی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای فەرماندەیی گشتی سوریا و کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا، ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە جۆلانی لە دیمەشق هەڵاتووە.
-
هەسەدە خوازیاری وەستاندنی شەڕی سوەیدا بوو
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە کاردانەوە بە پێکدادان و هێرشەکانی ئەمدواییە بۆ سەر شاری سوەیدا، هەمبەر بە کرانە ئامانجی خەڵکی مەدەنی و پێشێلکرانی بەها مرۆییەکان هوشداری دا و خوازیاری وەستاندنی خێرای توندوتیژییەکان بوو.
-
کاریگەری هێرشی درۆنی لەسەر دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان
دوو کۆمپانیای گەورەی نەوتی دەرەکی واتا Genel Energy و Gulf Keystone Petroleum دوابەدوای هێرشی درۆنی تەقینەوەیی بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە چالاکییەکانی خۆیان بە شێوەی کاتی راگرت.