AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٥ ٢١:٢٠

هەسەدە خوازیاری وەستاندنی شەڕی سوەیدا بوو

هەسەدە خوازیاری وەستاندنی شەڕی سوەیدا بوو

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە کاردانەوە بە پێکدادان و هێرشەکانی ئەمدواییە بۆ سەر شاری سوەیدا، هەمبەر بە کرانە ئامانجی خەڵکی مەدەنی و پێشێل‌کرانی بەها مرۆییەکان هوشداری دا و خوازیاری وەستاندنی خێرای توندوتیژییەکان بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)، بە بڵاوکردنەوەی توتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا، هەمبەر بە هێرشەکانی ئەمدواییە بۆ سەر پارێزگای سوەیدا و قوربانی‌بوونی ژنان و منداڵان و هێما ئاینییەکان، نیگەرانی خۆی دەربڕی و خوازیاری وەستاندنی خێرای ئەو هێرشانە بوو.

کۆبانی ڕایگەیاند: کۆمەڵکوژیی ژنان و منداڵان و دەستدرێژی بۆ سەر هێما ئایینییەکان، جەنایەتی دژی مرۆڤایەتی و بایەخەکانی خەڵکی سووریایە و دەبێ خێرا ئەو هەڵمەتە دەستدرێژەکرانە بوەستێنن و هۆکاران وەڵامدەر بن.

ڕاشیگەیاند: پرسی خەڵکی درۆزی، پرسێکی نیشتمانییە و ڕێگەچارەکان دەبێ پشتئەستوور بە دەستوور و لە ڕێگەی گفتوگۆوە بێت.

News ID 56013

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha