بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێهرەجانی نێودەوڵەتیی خۆراکی 2025ی ماکائۆ بە بەشدرایی 64 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان و لەوان چین، ئەمریکا، پورتەقاڵ، کۆریای باشوور، ئیتالیا، بەرازیل، پێرۆ، تایلەند، تورکیا، بەنین، ژاپۆن، فیلیپین، ئۆستراڵیا، کامێرۆن، سوید، عەرەبستانی سعوودی و یۆنان، بە میوانداریی دەوڵەتی ماکائۆ لە وڵاتی چیندا بەڕێوە دەچێت و لەمناوە تیمی ئیداری و ئاشپەزیی کرماشانیش وەک تاقە نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری ئەو مێهرەجانەیە.
چێشت لێنەرانی کرماشانی لە شۆ کەیسی یەکەمدا قاورمەیان لێنا و لە شۆ کەسی دووەمیشدا "دۆینەی کرماشانی" وەک خۆراکێکی خۆجێی و خۆماڵی، وێڕای ناساندنی قۆناغەکانی ئامادەکردن و لێنانی، ئاراستە کرا.
Your Comment