بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هاوار، لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و کرێکارانی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک لە ناردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی بە پەلەی بۆ پاریزگای سوەیدا و ناوچە درۆزینشینەکانبی سووریا هەواڵی دا.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: ئەو یارمەتییانە لە کاردانەوە بە هەلومەرجی قەیراناویی خەڵکی سوەیدا و پاش هێرشەکانی دەوڵەتی کاتی سووریا و ملیشیاکانی سەر بەو دەوڵەتە، دابین کراوە.
ئیدارەی خۆسەری کوردی لە درێژەدا وێڕای داکۆکی لە زەروورەتی ناردنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان، خوازیاری پاڵپشتیی و یارمەتیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ناوەند و ڕێکخراوەگەلی فریاکەوتن و مرۆڤدۆستی لە خەڵکی زیانبەرکەوتووی ئەو پارێزگایە بوو.
Your Comment